سەگەکانیش بەشدارن لە رزگارکردنی کوالاکان لە ئاگرەکەی ئوستڕالیا

خەندان لایف

لە نێوان هەزاران ئاگرکوژێنەرەوە کە هەوڵ دەدەن کۆنترۆڵی ئاگرەکەی ئوسترالیا بکەن و هاوکات ژیانی ئاژەڵاکانیش رزگاربکەن، سەگەکانیش بەشدارن لەو هەوڵە، ژیانی چەندین کوالایان رزگارکردوە.

کۆمپانیای TATE راهێنانی بە دەیان سەگ کردوە بۆ ئەوەی بتوانن ژیانی کوالاکانی ناو ئاگرەکە رزگاربکەن، بەوەی شوێنەکانیان ئاشکرا بکەن و رزگاریان بکەن.

یەکێک لەو سەگانە ناوی تەیلەرە و تەمەنی چوار ساڵانە، زیاتر لە هەشت کوالای رزگارکردوە، بەوەی نزیکی دارەکان دەبێتەوە و بە هەستی بۆنکردن دەتوانێت شوێنی کوالاکان بدۆزێتەوە، تەنانەت لە ناو ئاگرەکانیشدا شوێنیان دەدۆزێتەوە.

ستیڤ ئۆستن، یەکێکە لەو راهێنەرانەی لەگەڵ کۆمیانیای TATE کاردەکات، دەڵێت توانای سەگەکان هەرئەوەندە بوە، بەڵام ئەگەر راهێنانی زیاتر بە سەگەکان بکرێت دەتوانرێت ئاژەڵی زیاتر رزگار بکرێت.

تا ئێستا بەهۆی ئەو ئاگرەی لە ئوستڕالیا کەوتوەتەوە زیاتر لە یەک ملیۆن ئاژەڵ مردون، زیاتر لە 25 کەس گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی 2 هەزار ماڵ بەهۆی ئاگرەکەوە روخاوە.

ئه‌م بابه‌ته 3721 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP