تاتۆ نوێیەکەی سێلینا چی دەربارەی تەندروستی ئاشکرا دەکات؟

خەندان لایف

سێلینا گۆمێز دوای ئەوەی چەند وێنەیەکی خۆی لە ئەلبومە نوێیەکەی بڵاوکردەوە، بۆ وێنەی یەکەمینجار تاتۆ نوێیەکەی نیشان دەدات.

سێلینا گۆمێز لە تۆرێ کۆمەڵایەتی ئنیستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە لە کاتی دەرهێنانی کلیپی Rare، کە یەکێکە لە تراکەکانی ناو ئەلبومە نوێیەکەی، لە یەکێک لە وێنەکاندا تاتۆ نوێیەکەی سێلینا دەردەکەوێت کە لەسەر قۆڵی راستی دروستکراوە.

سێلینا ئاشکرایکرد کە ئەو تاتۆیەی لەسەر قۆڵی راستی دروستکراوە، رۆژی نەشتەرگەری گۆرینی گورچیلەیەتی، کە لەساڵی 2017 ئەنجامیدا، هەمان تاتۆی لەگەڵ ئەو کچەدا دروست کردوە کە گورچیلەی خۆی پێبەخشیوە.

لە ساڵی 2017 سێلینا گۆمێز وێنەی خۆی لەگەڵ فرانسیا رایشا، ئەو کچەی گورچیلەی خۆی پێبەخشی، بڵاوکردەوە و سوپاسی کرد بەوەی یارمەتیداوە، دواتر سێلینا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد کە فرانسیا ئەو کارەی بە خۆبەخشی کردوە و هیچ برە پارەیەکی لە بەرامبەر پێدانی گورچیلەی وەرنەگرتوە.

ئه‌م بابه‌ته 17463 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP