جیجی حەدید و زەین مالیک دوبارە گەڕانەوە بۆلای یەکتر
خێزانەکەی جیجی چۆن بیر لەم پەیوەندیە دەکەنەوە؟

خەندان لایف

جیجی حەدید و زەین مالیک دوای ساڵێک لە جیابونەوەیان، بە فەرمی ئاشکرایانکرد کە دوبارە پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە.

دوای ئەوە زەین مالیک و جیجی حەدید لە مانگی کانونی دوەمی ساڵی رابردو لە یەکتری جیابونەوە و رایانگەیاند کە چیتر پەیوەندیان نییە و رێز لە بڕیارەکانی یەکتر دەگرن، دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر جیابونەوەیان دوبارە ئاشکرایانکرد کە پەیوەندیان هەیە.

بە پێی هەواڵێکی E News زەین مالیک و جیجی حەدید لە پێش پشوی مانگی دیسەمبەر گەڕاونەتەوە لای یەکتر، جیجی چانسێکی دیکەی داوە بە زەین مالیک.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو دو خۆشەویستەوە بە E News راگەیاند "جیجی هەمو کات زەین مالیکی خۆشویستوە، جیابونەوەیان لەو کاتەدا پێویست بو، چونکە زەین سەرنجی لەسەر کارە هونەریەکانی و تەندروستی بو، بەڵام ئێستا هەردوکیان دڵخۆشن بەوەی لەگەڵ یەکتردان".

لەبارەی بیرکردنەوەی خێزانەکەی جیجی حەدید بەوەی کە دوبارە پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستەکەی رابردوی هەیە، خێزانەکەی جیجی دڵخۆشن بەوەی کە کچەکەیان پەیوەندی لەگەڵ زەین هەیە، بێلا حەدید، خوشکی جیجی حەدید، یالۆندا حەدید، دایکی جیجی پاڵپشتی کچەکەیان دەکەن، تەنانەت لە یادی لەدایکبونی دایکی جیجی حەدید، زەین مالیک ئامادەی ئاهەنگەکە بو.

جیجی حەدید لەدایکبوی ساڵی 1995، یەکێکە لە نمایشکارە ناودارەکانی ئەمریکا و بۆ چەندین کۆمپانیای دیاری جیهانی مۆدە کاری نمایشی کردوە،  لەوانە کۆمپانیای شانێڵ و ڤیکتۆریاس سیکرێت. کەسایەتییەکی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییکانە، دەیان ملیۆن هەوادار بەردوام ئاگاداری کاروچالاکییەکانین.

 

ئه‌م بابه‌ته 13026 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP