لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 13ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ پەیوەندی سۆزداریت کەمێک ناجێگیرە بەهۆی چەند کێشەیەکی بچوکەوە، لە هەر دۆخێکدا بێت ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە هێمنی بمێنیتەوە، زۆری ئەرکەکانت لەلایەنی پیشەییەوە بێزاریکردویت، باشترە کەمێک بشو وەربگریت بۆ ئەوەی ماندوبونی زۆر کارنەکاتە سەر تەندروستیت، لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی ئاساییە.

گا 20\4 - 20\5
لە کارەکەتدا ترسێکی زۆرت هەیە لەوەی هەڵە ئەنجام بدەیت، باشترە واز لەو ترسە بهێنیت و چەند سەرکێشیەک ئەنجام بدەیت، کێ دەزانێت؟ رەنگە سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە راشکاوبە و هەستەکانت بە راستگۆیی بخەرەڕو، لایەنی داراییت باشتر دەبێت.

دوانە 21\5 - 20\6
لایەنی داراییت بەرەو باشتربون دەڕوات و هەمو ئەو کێشانەت چارەسەر دەبن کە پەیوەندیان بە لایەنی ماددیتەوە هەیە، سروشتی خۆشەویستەکەت وایە کە زوو توڕە دەبێت ئەمەش نیگەرانی کردویت، هەوڵبدە بە شێوازێکی باشتر مامەڵەی لەگەڵ بکە بۆ ئەوەی ناکۆکی نەکەوێتە نێوانتان، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت پشتگوێ مەخە، دەنا دۆخەکە سەخت دەبێت بۆت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ هەست بە باشتربون دەکەیت و وزەیەکی زیاترت هەیە، ئەگەر ئەم چەند رۆژەی رابردو نیگەران بویت دەربارەی تەندروستیت، چیتر بەو شێوەیە نابێت و تەندروستیت بەرەو باشی دەڕوات، بۆ ئەوەی ناکۆکیەکانی ناو خێزانەکەت چارەسەر بکەیت لە هۆکارەی دروستبونی ناکۆکیەکە بکۆڵەرەوە، ئەو شێوەیە ئاسانتر کێشەکان چارەسەر دەبن.

شێر 23\7 - 22\8
ناکۆکی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت قوڵتر دەبێتەوە، پێویستە بە خێرایی چارەسەری کێشەکانتان بکەیت پێش ئەوەی زۆر درەنگ بێت، ئەگەر زیاتر سەرنجت لەسەر پیشەکەت بێت هەمو ئەو کێشانە چارەسەر دەکەیت کە دێنە بەردەمت و بە ئاسانی بەربەستەکان تێکدەشکێنیت، لەلایەنی تەندوستییەوە بە تەواوی خۆت فەرامۆش کردوە، پێویستە زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
دوربکەوە لەوەی لە کاتی خەمباری یان توڕەبون بڕیاربدەیت، چونکە دواتر پەشیمان دەبیتەوە، لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی چواردەورت دوربکەوە لەوەی بە توڕەیی قسەیان لەگەڵ بکەیت و بە وشەکانت ئازاری هەستەکانیان بدەیت، ئەمڕۆ بە گشتی رۆژێکی ئاسایی دەبێت و هیچ کێشەیەکت نابێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
دەکەویتە ژێر تاقیکردنەوە لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە، پێویستە وریای هەڵسوکەوت و رەفتارەکانت بیت، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە پاڵپشتی دەکرێیت، ئەمڕۆ زۆر توانای ئەنجامدانی هیچ جۆرە چالاکیەکت نیە و هەست بە ماندوبون دەکەیت، باشترە پشو وەربگریت بۆ ئەوەی جەستە و دەرونت بحەوێتەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ زۆر سەقاڵ دەبیت لەگەڵ پیشەکەت، لەلایەنی داراییەوە ئەمرۆ رۆژێکی باش نابێت، هەوڵبدە دەربارەی کێشە تایبەتیەکانت ئامۆژگاری لە کەسانی متمانەپێکراو وەربگریت، لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندی خۆشەویستیت بەرەو بەهێزی دەڕوات، لەلایەنی تەندروستییەوە رەنگە ئەمڕۆ زۆر باش نەبیت و کەمێک هەست بە لاوازی بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
پەیوەندی خێزانیت زۆر باشە و کاتێکی خۆشیان لەگەڵدا بەسەر دەبەیت، لەلایەنی پیشەییەوە دوربکەوە لە دەمەقاڵی لەگەڵ هاوپیشەکانت و کەسانی چواردەورت و خۆت کێشە بۆ خۆت دروست مەکە، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەوڵبدە کاتەکانت رێکبخە بۆ ئەوەی کات بە خۆشەویستەکەت ببەخشیت و پەیوەندیتان باشتر ببێت.

گیسک 22\12 - 19\1
لەلایەنی سۆزدارییەوە هەستەکانت بە خۆشەویستەکەت بڵێ و بەم شێوەیە زیاتر هەست بە ئارامی دەکەیت لە دەرونتەوە، ئەم چەند رۆژە دوربکەوە لە ئەنجامدانی کاری مەترسیدار و زیاتر وریای هەنگاوەکانت بە، لە ژیانی تایبەتیتدا لە رۆتیناتی ژیانت بڕۆرە دەرەوە و بیر لە ئەنجامدانی کاری جۆراوجۆر بکەرەوە، تەندروستیت زۆر باشە ئەمڕۆ.

سەتڵ 20\1 - 18\2
لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت، لەلایەنی پیشەییەوە بەهۆی هەوڵەکانتەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت و چانسێکی باشت دەبێت، وریای رەفتارەکانت بە لەگەڵ کەسە نزیکەکانت بە تایبەتی خێزانەکەت، ئەگەر رەفتارەکانت نەرێنی بێت پاڵپشتییان لەدەست دەدەیت، بۆ ئەوەی بە تەندروستی بمێنیتەوە پێویستە پشوی پێویست وەربگریت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەگەر کاتە بەتاڵەکانت لە چەند چالاکیەکی سود بەخشدا بەسەر بەریت، ئەوا ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست دەهێنیت، ئەمڕۆ لەلایەنی داراییەوە هیچ کێشەیەکت نابێت، پەیوەندیەکانت زۆر باشە لەگەڵ خێزانەکەت هەست بە هیچ سترێسێک ناکەیت و دڵخۆشت، لەلایەنی تەندروستی جەستە و دەرونتەوە زۆر باشیت، هەوڵبدە کەسانی نوێ بناسیت و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت فراوان بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 54644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP