دوەمین منداڵ لە منداڵدانی کەسێکی مردوەوە لەدایکبو

خەندان لایف

جێنیفەر گۆبریج ئەو خانمە بو کە لە تەمەنی 17 ساڵیدا دکتۆرەکان پێیان وت هیچ کات ناتوانیت منداڵی خۆت لە باوەش بکەیت، بەڵام پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا ئەو قسانەی دکتۆرەکانی رەتکردەوە، جێنیفەر ئێستا خاوەنی کوڕێکە.

جێنیفەری تەمەن 33 ساڵ، لەگەڵ لەدایکبونیدا بەبێ منداڵدان لەدایکبو، بۆیە مەحاڵ بو بەشێوەیەکی سروشتی منداڵی ببێت، ئەو کاتەی تەمەنی 17 ساڵان و دکتۆرەکان پێیان راگەیاند کە ناتوانێت منداڵی ببێت.
 
لە ساڵی 2017 لە نێوان چەندین کەسدا کە خۆیان پاڵاوتبو بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن بۆ ئەوەی منداڵیان ببێت، لە دادگایی کردنێکدا جێنیفەر و هاوسەرەکەی بۆ ئەو چارەسەرە هەڵبژێردران.

پێن مێدیسن، هەستان بە پێدانی چارەسەر بە جێنیفەر و هاوسەرەکەی بەوەی منداڵدانی بەخشەرێکی مردوی بۆ بگوازنەوە.

لە ساڵی 2018 دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکی 10 کاتژمێری توانرا منداڵدانەکە بگوازرێتەوە بۆ جێنیفەر، شەش مانگ دواتر، دکتۆرەکان پێیان راگەیاند کە نەشتەرگریەکە سەرکەوتوە بوە و دەتوانێت منداڵی ببێت، دوای منداڵبونەکە دکتۆرەکان منداڵدانەکە لادەبەن.

رۆژی پێنجشەممە هاوسەرەکەی جینیفەر رایگەیاند "ئێستا ئێمە خاوەنی کوڕێکین، راهاتوین لەسەر ئەوەی کوڕەکەمان بگۆڕین و خواردنی پێبدەین لە ماڵەکەی خۆماندا".
 
پێن مێدیسن، باسی لەوەکرد تا ئێستا لە جیهاندا 70 حاڵەتی گۆڕینی منداڵدان هەبوە لە کەسێکی بەخشەرەوە بۆ کەسێک کە پێویستی پێیبێت، بەڵام تەنها دو منداڵ بەم شێوازە لەدایکبونە.

ئه‌م بابه‌ته 11411 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP