بۆ خانمان.. چەند بنەمایەکی جل پۆشین و هەڵسوکەوت کردن کەوادەکات شیک دەربکەویت


خەندان لایف

بۆ ئەوەی وەکو کەسێکی شیک دەربکەویت مەرج نیە تەنها گرنگی بە جلوبەرگت بدەیت، رەفتار و هەڵسوکەوت و جوڵەکانت بەشێکن لە شێوازی دەرکەوتنت بە شێوەیەکی شیک، ئەو رەفتار و هەڵسوکەوتانەی وادەکات شیک دەربکەویت.

یەکەم: لە کاتی رۆیشتن سەرت بەرزبکەرەوە، لە کاتی دانیشتن خۆت مەچەمێنەرەوە، زمانی جەستەت زۆر شت دەربارەت دەدرکێنن.

دوەم: پێویست نیە بەردەوامی پێبکەنیت، بەڵام پێویستیش ناکات روخسارت گرژ بکەیت، هەوڵبدە روخسارت شێوەیەکی هاوڕێیانە نیشان بدەیت.

سێیەم: رەنگی جلەکانت بگونجێنە، هەرگیز جلی ئوتو نەکراو مەپۆشە، پێڵاوەکانت خاوێن بکەرەوە پێش چونە دەرەوە.

چوارەم: ماکیاژی زۆر بۆ روخسارت بەکارمەهێنە، ئەگەر ماکیاژی چاوت تۆخە، بۆ لێوت رەنگی کاڵ بەکاربهێنە، وە ئەگەر ماکیاژی لێوت تۆخە بۆ چاوت کاڵ بەکاربهێنە، هەرگیز هەردوکیان بە تۆخی مەکە.

پێنجەم: زیادەڕوی مەکە لەوەی زانیاری کەسی دەربارەی خۆت بدرکێنیت.

شەشەم: لە کاتی گفتوگۆکردن سەرنجت لەسەر بەرامبەرەکەت بێت، بەم شێوازە کەسی بەرامبەر هەست دەکات کەسێکی زیرەکیت.

حەوتەم: بە رونی قسەبکە، دوربکەوە لە وتنی وشەی بازاری کە بۆ خەڵک رون نیە باسی چی دەکەیت.

هەشتەم: جلەکانت لەگەڵ ئەو شوێنە بگونجێنە کە بۆی دەڕۆیت.

نۆیەم: کاتێک گفتوگۆ لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت روبەڕو هەرگیز هێدفۆن و چاویلکە بەکارمەهێنە.

ئه‌م بابه‌ته 20131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP