جەستن بیبەر نهێنیەک لەبارەی تەندروستیەوە ئاشکرا دەکات
توشی نەخۆشیەکی مەترسیدار بوە

خەندان لایف

گۆرانیبێژی ئەمریکی جەستن بیبەر، ئاشکرایکرد توشی نەخۆشیەکی درێژخایەن بوە کاریگەری لەسەر تەواوی جەستەی هەیە، نەخۆشیەکە چارەسەری تەواوەتی نییە.

جەستن بیبەر لە پێگەی فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشکرایکرد توشی نەخۆشیەک بوە بە ناوی لایم (زەرویی لە جۆری دێلتا)، نەک هەر ئەوە، بەڵکو توشی نەخۆشیەکی درێژخایەن بوە بە ناوی مۆنۆ، کە کاریگەری لەسەر پێست، کردارەکانی مێشک، وزە و تەواوی تەندروستی جەستە دادەنێت.

هەروەها جەستن بیبەر رایگەیاند "لە ئێستادا چارەسەری پێویست وەردەگرم بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم نەخۆشیە بێ دەرمانە بکەم، بە تەندروستیەکی باشتر لە جاران دەگەڕێمەوە".

لە ماوەی پێنج ساڵی رابردو جەستن بیبەر لە بواری هونەری کەمترین چالاکی هەبو، لە کۆتایی ساڵی رابردو هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ ناجێگیری باری دەرونی و توشبون بە خەمۆکی، وە هەروەها پێدەچێت توشبون بەم نەخۆشیە هۆکاربێت بۆ ئەوەی چالاکیە هونەریەکانی لەئەمساڵدا لەئاستی چاوەڕوانی هەوادارەکانی نەبێت.

جەستن بیبەر لەدایکبوی 1994، لە ساڵی 2007ەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە، یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژە جیهانییە ناسراوەکان، پێشتر پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ "سێلینا گۆمێز" هەبو، پاشان ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ "هایلی باڵدوین"ی نمایشکار پێکهێنا.

ئه‌م بابه‌ته 16537 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP