بە ڤیدیۆ؛ منداڵێک لە پەنجەرەی شوقەیەکەوە دێتە دەرەوە و بە لێواری بیناکەدا هاتوچۆ دەکات

خەندان لایف

ڤیدیۆیەکی مەترسیدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی لێکەوتەوە، کە تیایدا منداڵێک دەردەکەوێت لە پەنجەرەی شوقەیەکەوە لە قاتی پێنجەمی بیناکە دێتە دەرەوە و لە لێواری بیناکەدا هاتوچۆ دەکات.

بەشێک زۆر لە بینەران بە بینینی ڤیدیۆکە شۆک بون، تەنانەت بەشێکی زۆریان باوەڕیان بە راستی دیمەنەکە نەدەکرد.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت منداڵەکە لە پەنجەرەی شوقەکەوە دێتە دەرەوە و چاونەترسانە بە لێواری بیناکەدا دەڕوات بۆ بالکۆنی شوقەکە و دوای دەگەڕێتەوە.

ئەوەی کە زیاتر واکردوە ڤیدیۆکە ترسێنەر بیت ئەوەیە کە منداڵەکە لە کاتی گەڕانەوە پێش ئەوە لە پەنجەرەکەوە بچێتە ژورەوە قاچی دەخلیسکێت، بەڵام رزگاری دەبێت و ناکەوێت.

تا ئێستا دەرنەکەوتوە کێ ئەو ڤیدیۆیەی گرتوە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر لە 14 هەزار جار بڵاوکراوەتەوە، دەنگدانەوەیەک زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 7182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP