کوتان لە دژی ئەنفلۆنزا بە چارەسەرێکی کاریگەر دادەنرێت بۆ نەخۆشی شێرپەنجە

خەندان لایف

نەخۆشی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت ئەو نەخۆشەیە بە گشتی روبەڕوی زۆر کەس دەبێتەوە، لە ئەنجامی لاوازی سیستمی بەرگری لەش دروست دەبێت، کاتێک ئەو ڤایرۆسانە هێرش بۆ خانەکانی جەستە دەبەن، جەستە توانای بەرگریکردنی نیە، لە ئەنجامدا ئەنفلۆنزا توشی کەسەکە دەبێت.

توێژینەوەیەک کە لە زانکۆیەکی ئەمریکا لەلایەن چەند دکتۆر و توێژەرێک ئەنجامدراوە، دەرکەوت کاتێک سیستمی بەرگری لەش لاواز دەبێت جەستە مەترسی توشبونی بە چەندین نەخۆشی زیاد دەبێت، لەوانەش هەڵامەت و ئەنفلۆنزا، کاتێک لە رێگەی کوتانەوە دەرمان دەنێردرێت بۆ جەستە، لەش بەرگری بەرامبەر ئەو نەخۆشیە پەیدا دەکات.

هەروەها توێژەران ئەوەشیان خستەڕو کاتێک بەرگری جەستە بەهێز دەبێت بەم کوتانە لە دژی نەخۆشی ئەنفلۆنزا، خانەکانی جەستە دژی چەندین نەخۆشی دیکەی وەکو شێرپەنجە دەجەنگن، بەڵام ئەم جۆرە کوتانە تەنها بە چەند جۆرێکی دیاریکراوی شێرپەنجە کاریگەری دەبێت، وەکو شێرپەنجەی مەمک، سی، پێست.

توێژەران ئەم بیرۆکەیەیان لەوەوە بۆ دروست بو، کە ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی سییان هەبو و لە هەمان کاتدا ئەنفلۆنزایان دەگرت، زیاتر دەژیان لەو کەسانەی شێرپەنجەی سییان هەبو بەڵام ئەنفۆنزایان نەدەگرت، ئەمەش وایکرد توێژەران لە هۆکارەکەی بکۆڵنەوە.

هەروەها توێژەران لە هەوڵی ئەوەدان بەدوای چارەسەری سادەتردا بگەڕێن بۆ ئەوەی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی پێبکەن لە داهاتودا.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 5161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP