لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 12ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ دەرونت ئارامە هەست بە باشتربون دەکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە رۆژێکی تایبەت بەسەر دەبەیت، رەنگە لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە سوپرایزت بۆ بکرێت کە وادەکات یادگاریەکانی رابردو زیندوبکەنەوە، وادەردەکەوێت هەندێک بەربەست بێتە پێشت لەلایەنی پیشەییەوە بەڵام نیگەران مەبە، دەتوانیت بەسەریدا زاڵ ببیت.

گا 20\4 - 20\5
چانسی ئەوە دێتە بەردەمت لایەنی داراییت بەهێز بکەیت و ئەو کێشانەت چارەسەر بکەیت کە بەهۆی گرفتی ماددیەوە بۆت دروست ببون، ئەگەر دەتەوێت ئەمڕۆ بە دڵخۆشیەوە بەسەر بەریت دوربکەوە لە هەر جۆرە دەمەقاڵێیەک لە ژیانی تایبەتیتدا، کەسە خۆشەویستەکانت پێویستیان پێتە، پێویستە کاتیان بۆ تەرخان بکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
هەندێک کێشە لە ژیانی سۆزداریتدا دروست دەبێت، باسترە کۆنترۆڵی خۆت بکەیت بۆ ئەوەی کێشەکانت گەورەتر نەبێت و بیر لە چارەسەرێکی باش بکەیتەوە، ئەمرۆ رۆژێکی گرنگە بۆ ئەوەی بڕیار بدەیت لە ژیانی تایبەتیتدا، هەروەها دەتوانیت ئامۆژگاری لە کەسانی متمانەپێکراو وەربگریت بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، پێویستە زیاتر هەوڵبدەیت بۆ ئەوەی تواناکانت دەربخەیت و بەرەو پلەیەکی بەرزتر هەنگاو بنێیت، پەلە مەکە دەربارەی ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بە داهاتوتەوە هەیە، هەوڵبدە بە وردی بیری لێبکەیتەوە، هەوڵبدە تێگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت هەبێت بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندیتان بەهێز ببێت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ بە تەواوی سەرقاڵ دەبیت و هەست بە ماندوبونێکی زۆر دەکەیت بەهۆی بەردەوام کارکردنتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، رۆژێکی رۆمانسی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی لە خۆشەویستیدان، زیاتر گرنگیان پێدەدرێت لەلایەن خۆشەویستەکەیانەوە، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەمڕۆ هەست بە باشی دەکەیت، بەڵام دەرونت کەمێک ماندوە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ کێشە تایبەتیەکانت زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی نیگەران بیت دەربارەی لایەنی پیشەییت، هەموشتێک جێگیرە و بەم شێوەیە هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، زیاتر سەرنجت لەسەر تەندروستیت بێت و خۆت فەرامۆش مەکە.

تەرازو 23\9 - 22\10

ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆت، لەلایەنی دەرونییەوە هەست بە باشی دەکەیت، هیچ نیگەرانیەکت نییە، بەتایبەتی لەلایەنی پیشەییەوە، هەمو کارەکانت بەو شێوە ئەنجام دەدەیت کە پلانت بۆی داناوە، لەگەڵ ئەوەی بەهۆی زۆر سەرقاڵیت کاتت بۆ خێزانەکەت نەبوە، بەڵام چیتر بەو شێوە نابێت و دەرفەتی ئەوەت دەبێت کاتی زیاتر بۆ پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت تەرخان بکەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
چەند کێشەیەک دوست دەبێت کە دەبێتە هۆی نیگەرانیت، بەتایبەتی لەلایەنی داراییەوە، بەهۆی زۆری ئەرکەکانت لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە ماندوێتی دەکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، پاڵپشتیکردنی خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندیتان، لەلایەنی تەندروستییەوە هەست بە باشی دەکەیت، بەڵام دەرونت نا ئارامە و پێویستت بە پشو وەرگرتن هەیە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت زۆر باش دەڕوات بەڕێوە و بەهۆی زۆر هەوڵدانتەوە ستایش دەکرێیت، هەندێک ناکۆکی لە نێوان تۆ و ئەندامێکی خێزانەکەت رودەدات، باشترە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت، بۆ ئەوەی ناکۆکیەکەتان گەورەتر نەبێت، وریابە لەوەی چ کاتێک متمانە بە خۆشەویستەکەت بکەیت، بە کوێرانە دوای بڕیارەکانی مەکەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەو ناکۆیانەی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت هەتبو کۆتایی دێت، هەوڵبدە لە کاتی گفتوگۆکردن وشەکانت زیاتر ئەرێنی بن و دوربکەوە لەوەی بە وشەکانت کەسانی چواردەورت بریندار بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە دڵنیابەوە لەوەی بە راستگۆیی کارەکانت ئەنجام بدەیت، بۆ ئەوەی کێشە تەندروستیەکانت چارەسەر بکەیت بایەخ بە وەرزش کردن بدە.

سەتڵ 20\1 - 18\2

ئەگەر بەدوای سەرکەوتنەوەیت پێویستە زیاتر هەوڵبدەیت و ئەرکەکانت پشت گوێ نەخەیت، چانسی ئەوە دێتە بەردەمت تواناکانت دەربخەیت، ئەم چەند رۆژە بیر لە رابردوت مەکەرەوە چونکە رێگری دەکات لەوەی لە داهاتو سەرکەوتنەدەست بهێنیت، ئەمڕۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پەیوەندی سۆزدارییت جێگیرە، بۆ ئەوەی هیچ لێکتێنەگەیشتنێک لە نێوانتان رونەدات هەوڵبدە بە ژیرانە گفتوگۆ بکەن، لەلایەنی پیشەییەوە چەند هەواڵێکی خۆشت پێدەگات، لەلایەن کەسانی دیکەوە ئامۆژگاری دەکرێیت، باشترە ئامۆژگاریەکانیان بە هەند وەربگریت، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە لە پێناو تەندروستیت.

ئه‌م بابه‌ته 46559 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP