ئەگەر پەیوەندی خۆشەویستیت بەم شێوازەیە، پێویستە کۆتایی پێبهێنیت


خەندان لایف

زۆرن ئەو کەسانەی لە پەیوەندی خۆشەویستی یان هاوسەرگیری شکست دەهێنن، هۆکارەکەی بۆ چەند کێشەیەک دەگەڕێتەوە کە لە پەیوەندیەکەیاندا هەیە، بۆیە زۆر گرنگە کەسی شیاو بۆ ژیانت هەڵبژێریت، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی تەندروست و باشتان هەبێت، چەند نیشانەیەک دەریدەخات کە ئەو پەیوەندیەی هەڵتبژاردوە دروست نییە و باشترە کۆتایی پێبهینیت.

یەکەم: شەرمەزارت دەکات و کارەکانت بێ نرخ دەکات
ئەگەر خۆشەویستەکەت دەیەوێت کارەکانت بێ نرخ بکات، هەمیشە شەرمەزارت دەکات واتای ئەوەیە لە پەیوەندیەکی دروستدا نیت، چونکە وادەکات کەمتر متمانەت بەخۆت هەبێت، کاردەکاتە سەر لایەنی دەرونیت، هۆکارە بۆ خەمۆکی.

دوەم: رەخنە و گلەیی
لە پەیوەندی سۆزداریدا دەبێت کەموکورتیەکانی یەکتر راست بکەنەوە و  یەکتری قبوڵ بکەن نەک گلەیی و رەخنە لە یەکتر بگرن، کاتێک خۆشەویستەکەت بەردەوم رەخنەت لێدەگرێت، گلەیی دەکات، دەبێتە هۆی ئەوەی پەیوەندی سۆزداریت شکست بهێنێت.

سێیەم: کۆنترۆڵکردن
ئەگەر خۆشەویستەکەت دەیەوێت بەردەوام کۆنترۆڵی هەمو جوڵە و رەفتارەکانت بکات، مانای وایە هیچ ئازادیەک نیە بۆ تۆ، بۆ ئەوەی رای خۆت دەرببڕیت و لێت تێبگات.

چوارەم: ناڕونی داهاتو
بێگومان هەمو کەسێک لە پەیوەندی سۆزداریدا پلانی بۆ داهاتو هەیە، کاتێک نازانیت ئەنجامی خۆشەویستیەکەت بە چی دەگات، واتە ئەو پەیوەندیە دروست نیە.

پێنجەم: کەمی ئارەزو
کەم بایەخدان بە یەکتر یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی جیابونەوە، ئەگەر گرنگی بە یەکتر نادەن، باشترە ئەو پەیوەندیە بە کۆتا بهێنیت.

شەشەم: کەمی متمانە
پەیوەندی خۆشەویستی لەسەر بنەمای متمانە دروست دەکرێت، ئەگەر متمانەتان بە یەکتر نیە، هەمو جوڵەو هه‌ڵسوکەوتێکت لە ژێر چاودێری بەرامبەرەکەتدایە واتە ئەو پەیوەندیە درێژە ناکێشێت.

حەوتەم: زیادەڕەوی لە دڵپیسی
ئەگەر بەردەوام پرسیارت لێدەکرێت یان پرسیاری لێدەکەیت دەربارەی ئەوەی (لە کوێ بویت؟ لەگە کێ بویت؟ چیت کرد؟) واتای ئەوەیە دڵپیسیەکی زۆر لەو پەیوەندیەدا هەیە، باشترە جیاببنەوە.

ئه‌م بابه‌ته 26409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP