دوای دەستبەرداربونی لە خێزانی شاهانە
مێگان مارکڵ بۆ کاری دۆبلاژ لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی رێکدەکەوێت


خەندان لایف

دوای ئەوەی شازادە هاری و مێگان مارکڵ، وەکو دو ئەندامی گەورەی خێزانی شاهانە دەستبەرداری رۆڵەکانیان سەربەخۆبونی ژیانیان راگەیاند، مێگان واژۆی لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی کردوە بۆ ئەنجامدانی کاری دۆبلاژ لە کارتۆن و ئەنیمەیشنەکانی ئەو کۆمپانیایە.

ئەو بڕیارەی مارکڵ، بەشێکە لە هەنگاوەکانیان بۆ دابینکردنی ئابوری سەربەخۆ دور لە سەروەتی شاهانە و هاوکات هەنگاوی یەکەمیشی دەبێت بۆ گەڕانەوەی بۆ هۆڵیوود.

رۆژنامەکانی بریتانیا ئاماژە بەوەش دەدەن، یەکەم کاری مێگان مارکڵ بۆ دیزنی لەچوارچێوەی کارێکی خێرخوازیدا دەبێت بۆ پاراستنی ژیانی ئاژەڵان.

لەلایەکی دیکەوە لە پێناو بنیاتنانی سەروەت و ئابوری سەربەخۆی خۆیان، بڕیارە هەردو ئەندامی کشاوەی خێزانی شاهانەی بریتانیا وەک بالیۆزی کۆمپانیای ئەپڵ لە بریتانیا دەستبەکار بن و بەوەش دەتوانن داهاتی ساڵانەیان بۆ دەیان ملیۆن دۆلار بەرز بکەنەوە.

هەفتەی رابردو، هەردو دۆقی سوسێکس، شازادە هاری و مێگان مارکڵ، رایانگەیاند بڕیاریان داوە دەستبەرداری دەسەڵاتی شاهانە ببن، خاوەنی ئابوریەکی سەربەخۆبن، پەرە بە بازرگانییە کەسیەکانی خۆیان بدەن.

ئەو دو هاوسەرە ئاماژەشیان بەوەکرد ئێستا پلان دادەنێن بۆ ئەوەی کاتەکانیان رێکبخەن بۆ ئەوەی لە ئەمریکا و بریتانیا ژیان بەسەرببەن.

شازادە هاری ئەوەشی خستەڕو لەپاڵ هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی ئابوریەکی سەربەخۆ، بە تەواوی پاڵپشتی شاژنە ئەلیزابێس و خێزانی شاهانە دەکەن.

شازادەەهاری کوڕی شازادە دیانا و شازادە چارلیزە، لە ساڵی 1984 لەدایک بوە، لە ناوەراستی ساڵی 2018 هاوسەرگیری لەگەڵ مێگان مارکڵ کرد، خاوەنی کوڕێکن بە ناوی ئارچی.

ئه‌م بابه‌ته 19300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP