واکین فینێکس دەستگیر کرا

خەندان لایف

واکین فینێکس، ئەکتەری ناسراوی هۆلیوود، لە خۆپیشاندانە هەفتانەکەی واشنتندا دەستگیرکرا.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری indiatoday، دوێنی هەینی لە خۆپیشاندانەکانی واشنتن، واکین فینێکس لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناسراوی دیکەی وەکو ماگی گیلێنهال، سوسان ساراندن و مارتن شین، قسەیان بۆ هەزاران کەس کردوە دەربارەی کاریگەریەکانی گۆشت و بەرهەمە سپیاییەکان.

بە گوێرەی پۆلیسی ویلایەتە یەکگرتوەکان 147 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، بە تۆمەتی ئەوەی خۆپیشاندانەکانیان لە دژی دەستور بوە.

لە نێو خۆپیشاندەراندا هەردو هونەرمەند واکین فینێکس و مارتن شین دەستگیرکران، بە تۆمەتی دروستکردنی قەرەباڵغی و ئاژاوەنانەوە لە نێوان خۆپیشاندەراندا.

ئه‌م بابه‌ته 9663 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP