​ئایا خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی تەمەن درێژی؟


خەندان لایف

بە پێی توێژینەوەیەک ئەگەر بە لایەنی کەم هەفتەی سێ چا بخورێتەوە ژیانێکی تەندروست و تەمەنێکی درێژترت دەبێت.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری independentی بریتانی، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی خویان گرتوە بە خواردنەوەی چا، مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی دڵ و بۆڕیەکانی خوێن کەمترە.

ئەو توێژینەوەیە لەلایەن چەند توێژەرێکی چینی، لەسەر 100 هەزار و 902 کەس ئەنجامدراوە، کە پێشتر توشی نەخۆشی دڵ، جەڵتە، شیرپەنجە نەبونە، پاشان ئەم کەسانە دابەشکران بەسەر دو گروپدا.

گروپی یەکەم لایەنی کەم هەفتەی سێ چایان دەخواردەوە، گروپی دوەم کەمتر لە سێ چایان دەخواردەوە لە هەفتەیەکدا، ئەم توێژینەوەیە 7.3 ساڵی خایاند.

لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو کەسانەی چا دەخۆنەوە مەترسی توشبونیان بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشی دڵ کەمترە، هەروەها 1.26 ساڵ زیاتر دەژین لەو کەسانەی کە هەرگیز چا ناخۆنەوە.

لە بەراوردی ئەو کەسانەی چایان دەخواردەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی چایان نەدەخواردەوە، دەرکەوت ئەو کەسانەی چا دەخۆنەوە مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی دڵ و جەڵتە %22 کەمترە لەو کەسانەی کە چا ناخۆنەوە، هەروەها %15 مەترسی توشبونیان بە نەخۆشییە کوشندەکان کەمترە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP