لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 11ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت و هەمو شتێک بە خواستی تۆ دەبێت، خێزانەکەت بە تەواوی لێت تێدەگەن و پاڵپشتیت دەکەن، هەندێک کێشە دێتە پێشت لە ژیانتدا، تەنها پێویستت بە کەمێک متمانەبەخۆبونە بۆ ئەوەی ئاسان تێیبپەڕێنیت.

گا 20\4 - 20\5
بارودۆخەکە بە خواستی تۆ نابێت لە ژیانی تایبەتیتدا، رەنگە دەمەقاڵێت ببێت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، وشە زبرەکانت زیاتر بارودۆخەکە دەشێوێنێت، پێویستە بە هێمنی بمێنیتەوە، بۆ ئەوەی زیاتر توشی سترێس نەبیت، ئەم چەند رۆژە لە خواردنی سورەوەکراو دوربکەوەرەوە لەپێناو پاراستی تەندروستیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ هەست بە دڵخۆشی دەکەیت لە ژیانی سۆزداریتدا و کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت، هەندێک کات تەرخان بکە بۆ ئەوەی بڕۆیتە دەرەوە و پیاسە بکەیت بەم شێوەیە سترێست نامێنێت، لەلایەنی پیشەییەوە بە چاودێری کردنی باش و متمانەبەخۆبونەوە دەتوانیت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
خێزانەکەت دڵخۆشن و لەگەڵیان هەست بە ئارامی دەکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەستی زیاتر بۆ یەکتر دەربەڕن و هەست بە دڵخۆشی دەکەن، رێگەمەدە کەسی سێیەم بێتە نێوانتانەوە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەنجامی پلانەکانت بەو شێوەیە دەبێت کە خۆت چاوەڕوانیت دەکرد.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر هەست بە ئارامی ناکەیت لەگەڵ پیشەکەت و بیر لەوەدەکەیتەوە بیگۆڕیت پێویستە پەلە نەکەیت، بە ژیرانە بیربکەیتەوە و بڕیار بدەیت، دەنا دواتر پەشیمان دەبیتەوە، لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت جێگیرە.

فەریک 23\8 - 22\9
لەم کاتەدا هەمو شتێک بە خواستی تۆیە، لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە پاڵپشتی دەکرێێت بۆ هەر کارێک کە ئەنجامی دەدەیت، لە کۆتایی رۆژەکەتدا چانسی ئەوەت دەبێت هەندێک کات لەگەڵ هاوڕێکانت یان خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت، ئەمەش زیاتر دڵخۆشت دەکات، پرۆژەکانت لەلایەی پیشەییەوە پێویستی بە هەوڵدانی زیاتر هەیە.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر کارەکەت گەورە دەکەیت بە هەوڵدانەکانت، کارێکی باش دەبێت، ئەگەر چەند ناکۆکیەک رویداوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئەمرۆ کۆتایی پێدێت، لەلایەنی تەندروستییەوە زیاتر سەرنجت لەسەر جۆری خۆراکەکانت بێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ زۆر سەرقاڵ دەبیت و هەست بە ماندوبون دەکەیت، تەندروستیت بەهۆی زۆری سترێس و دڵەراوکێوە بەرەو خراپی دەڕوات، زیاتر گرنگی بە خۆت بدە، بۆ ئەوەی لایەنی داراییت بەهێز بکەیت پێویستە بە ئاراستەیەکی راست کاربکەیت، دوربکەوە لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی پەیوەندی تۆ و خۆشەویتسەکەت تێکدەدات.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ دەرونت کەمێک ناجێگیرە و بەردەوام سەرقاڵی بیرکردنەوەیت بەهۆی ئەو بەربەستانەی هاتونەتە پێشت، هەوڵبدە سود لە ئامۆژگاری کەسانی دیکە وەربگریت بۆ ئەوەی بەسەر ئەو کێشانەدا زاڵ ببیت، ئەو خەونانەی بە سەرکەوتنەوە دەتبینی بەم زوانە دەبن بە راستی، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەمرۆ باشیت، تەنها کەمێک سترێست هەیە.

گیسک 22\12 - 19\1
دەرونت ئارامە، لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە باشی دەکەیت لەگەڵ کارەکەت، بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە سۆزدارییەکانت بکەیت پێویستە لەو بارودۆخانە تێبگەیت کە روبەڕوی دەبیتەوە و بە تێگەیشتوانە بیری لێبکەیتەوە، هیچ هەوڵێک مەدە کە دەزانیت ئەنجامەکەی شکست دەبێت، کاتەکانت بەهەدەر مەدە.

سەتڵ 20\1 - 18\2

ئەمڕۆ هیچ بڕیارێک بە خێرایی مەدە، دوجار بیر لە هەر شتێک بکەرەوە کە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت یان بیڵێیت، روبەڕوی چەند کێشەیەک دەبیتەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت پێویستە بە ژیانە رەفتار بکەیت بۆ ئەوەی بە زویی چارەسەریان بکەیت، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
سەرنجی تەواوت لەسەر ئەو وشانە بێت کە دەیڵێیت، بۆ ئەوەی دواتر پەشیمان نەبیتەوە، ئەمڕۆ پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەر شانە، پێویستە پشو وەربگریت بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت نەبێت، خۆشەویستەکەت لێت نیگەرانە بەهۆی ئەوەی کاتی پێویستی بۆ تەرخان ناکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 53569 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP