لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
سەرکەوتنی پیشەیی هەنگاوی یەکەمە لەپێناو سەرکەوتن و داهاتوی ژیانی خۆت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشتر دەبێت، مامەڵەت بەشێوەیەکی نەرم و کراوە لەگەڵ ئەوانی دیکە لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت، تەندروستیت گونجاوە و پێویستە گرنگی بە خواردنی تەندروست و یەکسان بدەیت.

گا 20\4 - 20\5
یارمەتی پێشکەشی هاوپیشەکانت بکە بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی روبەروی کارەکەتان بوەتەوە چارەسەری بکەن، باشترە پلانێک دابنێیت بۆ داهاتو، رابردو لەبیربکە لەلایەنی سۆزداری و کۆمەڵایەتیەوە، واز لە گفتوگۆی توند بهێنە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ توانا و هێزی تۆ دەردەکەوێت بەرامبەر بە کارەکەت و سەرکەتو دەبیت، باشتر بیر بکەیتەوە بەشێوەیەکی ئەرێنی بۆ چارەسەری کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، کەمێک پشوبدە بۆ ئەوەی تەندروستیت تێکنەچێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ چارەسەری زۆرێک لە کێشەکان دەکەیت، کە ماوەیەکی زۆرە پێوەی روبەڕوی پیشەکەت بوەتەوە، ئاگاداربە رەنگە کەسانێک هەوڵی تێکدانی پەیوەندی سۆزداریت بدەن و بڕوا بەهەموو شتێک مەکە و خۆت بەدور بگرە لەهەر شتێک کە توشی دڵەڕاوکێت دەکات، تەندروستی خۆت فەرامۆش مەکە.

شێر 23\7 - 22\8
دروستکردن پەیوەندیەکی باش لەگەڵ هاوپیشەکانت کاریگەری ئەرێنی دەبێت و دەرگای نوێت بۆ دەکرێتەوە، لەئێستادا پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە و هەست بە ئاسودەی و ئارامی دەکەیت، سیستمی خۆراکیت دەبێت یەکسان بێت لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ ئەرک و بەرپرسیاریەتی نوێ دەکەوێتە سەرشانت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، خۆت بە خەیاڵ و وەهمەوە سەرقاڵ مەکە لەلایەنی سۆزداریەوە، هەوڵبدە راستیەکان ببینە، راهێنانی وەرزشی باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پەستانی کارەکەت کەمبێتەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
پێویست بە راستکردنەوەی هەندێک کار هەیە لەلایەنی پیشەییەوە، بۆ ئەوەی گومانی ناو دڵ بڕەوێتەوە، پەیوەندی سۆزداری نوێ دێتەژیانتەوە و سەرکەتو دەبیت، ئەگەر کەسێک لە ژیانت بونی نەبێت، ژیان قورسە و پەستانی لەسەر دەرونت دروست کردوە، بەڵام تۆ لەوە بەهێزتری.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەماوەیەکی نزیکدا گۆڕانکاریەکی گەورە رودەدات لەلایەنی ماددی و مەعنەویەوە لە کارەکەت، لەلایەنی سۆزداریەوە رەنگە کەسێکی نوێ بناسیت و لەگەڵیدا پەیوەندی دروست بکەیت، بەڵام خۆت لە توڕەی رزگار بکە لەپێناو پاراستنی کەسایەتیت و گوی بۆ میوزیکی هێمن بگرە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئاستی و زانیاریت بەرز بوەتەوە و ئێستا باشتر لەجاران دەتوانیت کارەکانت تێپەڕێنیت بەهۆی تاقیکردنەوەکانی خۆتەوە، متمانەی زۆر بە خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆکارێک بۆ باشبونی پەیوەندی سۆزداریتان و هەنگاوی نوێ، هەرگیز رێگامەدە خەمێک وزە و تواناکانت لەدەست بدات، بەپێچەوانەوە هەمیشە هەوڵبدە.

گیسک 22\12 - 19\1
هەست بە جیاوازیەکەی زۆر دەکەیت لە کارەکەت، ئەمەش هۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی بەربەستەکان تێپەڕێنیت و هەنگاوی نوێ بنێیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش دەبێت، بەهۆی لێکتێگەیشتن و متمانەی نێوانتان، پەستانی زۆر لەسەر دەرونت بەهۆی کارەکەتەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت ئاگاداربە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
لەئێستادا کەشێکی باش دروستبوە لەگەڵ هاوپیشەکانت و هەوڵبدە زیاتر یەکگرتوبە و پەیوەندیەکی باشتر دروست بکە، مامەڵە و رەفتارکردن بەشێوەیەکی باش لەگەڵ کەسانی چواردەورت بەنەرم و نیانی لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ژیانت، هەوڵبدە ئارامی خۆت بپارێزە، چونکە بەتوڕەی چارەسەری هیچ نابێت. 

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەوڵبدە زۆر دادپەروەرانە رەفتار بکە لەگەڵ کێشەکاندا کاتێک روبەروی هەندێک بەربەست دەبیتەوە لە کارەکەت، مانەوە و گرنگیدان بە خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر هەست بە دڵنیایی و ئاسودەی بکەیت، بایەخدان بە تەندروستیت گرنگە لەلایەنی دەرونیەوە.

ئه‌م بابه‌ته 39776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP