شلەی سنگی مریشک بە بڕۆکلی


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
سنگی مریشک
پیاز
بڕۆکلی
قەڕنابیت
ئاو
کوپێک شیر
ڕۆن
بیبەری رەش واتە ئاڵەت
کاری
بیبەری سوری تون
زەنجەفیلی هاڕاو
قارچک

شێوازی ئامادەکردنی:
- سنگی مریشکەکە پارچە دەکرێت و لەکەمێک رۆندا سوردەکرێتەوە کەمێک خوێ و بیبەری رەش پاشان لەڕۆنەکە دەردەهێنرێت.
ـ پیازەکە و قارچک قاش دەکرێت و دەکرێتە رۆنەکە کەمێک سور دەکرێتەوە تا رەنگی بگۆڕێت پاشان بڕۆکلی و قەڕنابیتەکەی تێدەکرێت.
- دوای سوربونەوە سنگی مریشکەکەی تێدەکرێتەوە کەوچکێک ئارد کەمێک تێکدەدرێت.
ـ پەرداخێک شیرو ئاوی تێدەکرێت کاری، بیبەر، خوێ، زەنجەفیلی تێدەکرێت کەمێک بکوڵێت وتامی یەک بگرن و خەست بێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 5807 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP