پێنج هەڵە کە هەمومان دەیکەین لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایل

خەندان لایف

بەکارهێنانی مۆبایل لەم ساڵانەی کۆتاییدا بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە، بەشێوەیەک زۆر کەس ئالودەی بەکارهێنانی بونە، تەنانەت لە کاتی نوستن دوریناخەنەوە لە خۆیان، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن پێیان، چەند هەڵەیەک هەیە هەموان دەیکەن کە کاریگەری خراپی دەبێت و پێویستە لێی دوربکەونەوە.

یەکەم: نوستن لەو شوێنەی مۆبایلی لێیە
زیان بە خانەکانی مێشک دەگەیەنێت ئەگەر بۆ ماوەیەک زۆر لەگەڵ خۆتدا بمێنیتەوە، باشترە بیکوژێنیتەوە کاتی نوستن، یان لە ژورێکی دیکەدا دایبنێ.

دوەم: زۆرتەماشاکردنی روناکی مۆبایل
ئەو روناکیە شینەی لە مۆبایلەوە دەردەچێت هۆکارە بۆ دروستبونی سەرئێشە، گرفتی بینین، هەوڵبدە روناکیەکە نزم بکەرەوە لە کاتی بەکارهێنان.

سێیەم: بەکارهێنانی بە شەبەکەی کەمەوە
کاتێک شەبەکەی مۆبایلەکەت کەمە، مانای وایە مۆبایلەکەت  وزەیەکی زیاتر بەکاردەهێنیت شەبەکەیەکی بەهێزترت بۆ دەستەبەر بکات، وزەی زیاتر مۆبایلەکەت زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت، هەروەها مۆبایلەکەت زیاتر گەرم دەبێت کە ئەمەش مەترسیدارە.

چوارەم: بەردەوام گرتنی مۆبایل بە دەستەوە
چەندین توێژینەوەیە هەن سەرنجیان خستوەتەسەر پەیوەندی نێوان مۆبایل و شێرپەنجە، کاتێک مۆبایلەکە گەرم دەبێت، پێستت گەرمیەکە بە ئاسانی هەڵدەمژێت کاتێک مۆبایلەکە بە دەستتەوە دەگریت، هەوڵبدە زۆرینەی کاتەکان هێدفۆن بەکاربهێنە بۆ ئەوەی مۆبایلەکە بە دەستتەوە نەگریت، کاتێک کارت بە مۆبایلەکەت نیە بە دەستتەوە مەیگرە.

پێنجەم: تەماشاکردنی مۆبایل بەوەستانێکی خراپ

کاتێک ملت دەچەمێنتیەوە بۆ ئەوەی تەماشای مۆبایلەکە بکەیت، فشار دەخەیتە سەر بڕبڕەکانت، پەستانی سەرت دەکەوێتە سەر ملت، هەوڵبدە مۆبایل لە ئاستی چاوت بگرە، ملت بە رێکی دابنێ.

 

ئه‌م بابه‌ته 11529 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP