چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە؟

خەندان لایف

ئاو خواردنەوە گرنگی هەیە و سودی تەندروستی زۆرە بە تایبەتی ئەگەر لە کاتێکی گونجاودا بخورێتەوە زیاتر ئەو سودە بە جەستە دەگەیەنێت و جەستە لە وشک بونەوە دەپارێزێت، ئەم گۆرانکاریانە بەسەر جەستە رودەدات ئەگەر رۆژانە بڕی 8 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە.

یەکەم: ئازاری جومگەکان ناهێڵێت، چونکە %80 جومگەکان لە ئاو پێکهاتوە، کاتێک بڕی پێویست ئاو ناخۆیتەوە ئازاری جومگەکان دەستپێدەکات.

دوەم: ئۆکسجینی زیاتر دەڕوات بۆ ئەندامەکانی جەستە.

سێیەم: پێست جوان دەکات و زیپکە و شوێنی زیپکە لادەبات، چرچی پێست کەم دەکاتەوە.

چوارەم: پلەی گەرمی جەستە هاوسەنگ دەکاتەوە.

پێنجەم: کێشەی هەرسکردنی خۆراک چارەسەر دەکات.

شەشەم: دڵەکزێ و ئازاری گەدە ناهێڵێت.

حەوتەم: گورچیلە دەپارێزێت، رێگری دەکات لە دروستبونی بەردی گورچییلە و هەوکردن.

هەشتەم: مێشک باشتر کاردەکات، سەرنجت زیاتر دەبێت.

نۆیەم: ئەگەر لەگەڵ خواردنەوەی ئەو بڕە ئاوە، خواردنی شەکر، خوێ چەوری کەم بکەیتەوە کێشت دادەبەزێنێت.

دەیەم: چارەسەری سەر ئێشە دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 10716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP