کچەکەی هەیفا وەهبی هاوشێوەی ئەنجیلینا جولی دەردەکەوێت

خەندان لایف

کۆتا دەرکەوتنی زەینەب فەیاد، کچی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی هەفا وەهبی، بە هاوشێوە ئەنجیلینا جولی وەسف دەکرێت.

خانمە مۆدێل زەینەب فەیاد، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، بەڵام دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بەهۆی ئەو شێوازە ماکیاژەی زەینەب کردبوی، بەشێک زۆر لە هەوادارەکانی بە هاوشێوەی ئەنجیلینا جولی وەسفیان دەکرد.

زەینەب کچی هونەرمەندی لوبنانی "هەیفا وەهبیە"، لەساڵی 1998 لە لوبنان لەدایک بوە، لە ئێستادا سەرقاڵی کاری مۆدێلیە، خاوەنی دو کچە.

ئه‌م بابه‌ته 37331 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP