شازادە هاری و مێگان مارکڵ دەستبەرداری دەسەڵاتی شاهانە دەبن

خەندان لایف

شازادە هاری و مێگان مارکڵ، وەکو دو ئەندامی گەورەی خێزانی شاهانە دەستبەرداری رۆڵەکانیان بون، بەرەو ژیانێکی سەربەخۆ هەنگاو دەنێن.

هەردو دۆقی سۆسێکس، شازادە هاری و مێگان مارکڵ، رایانگەیاند بڕیاریان داوە دەستبەرداری دەسەڵاتی شاهانەببن، خاوەنی ئابوریەکی سەربەخۆبن، پەرە بە بازرگانییە کەسیەکانی خۆیان بدەن.

ئەو دو هاوسەرە ئاماژەشیان بەوەکرد ئێستا پلان دادەنێن بۆ ئەوەی کاتەکانیان رێکبخەن بۆ ئەوەی لە ئەمریکا و بریتانیا ژیان بەسەرببەن.

شازادە هاری ئەوەشی خستەڕو لەپاڵ هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی ئابوریەکی سەربەخۆ، بە تەواوی پاڵپشتی شاژنە ئەلیزابێس و خێزانی شاهانە دەکەن.

شازادەەهاری کوڕی شازادە دیانا و شازادە چارلیزە، لە ساڵی 1984 لەدایک بوە، لە ناوەراستی ساڵی 2018 هاوسەرگیری لەگەڵ مێگان مارکڵ کرد، خاوەنی کوڕێکن بە ناوی ئارچی.

 

ئه‌م بابه‌ته 8706 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP