لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 9ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ بێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو هەست بە خەم دەکەیت، باشتر دەبێت ئەگەر کات لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت یان هاوڕێکانت بەسەر بەریت، ئەگەر بتەوێت دەتوانیت هەستەکانت بۆ کەسانەی متمانە پێکراو باس بکەیت، دوربکەوە لە دەمەقاڵێ لەگەڵ کەسانی دیکە، دەنا زیاتر هەست بە خراپی دەکەیت.

گا 20\4 - 20\5
چەند کێشەیەکی تایبەتیت هەیە کە بوەتە هۆی دروستبونی سترێس بۆت، بەردەوام نیگەرانیت، باشترە لەبری نیگەرانی هەوڵی چارەسەرکردنیان بدەیت، ئەم چەند رۆژە بە شێوەیەکی کوێرانە متمانە بە خۆشەویستەکەت مەکە، لەلایەنی خێزانەکەتەوە پاڵپشتی تەواو دەکرێیت، بەهۆی سترێسەوە دۆخی دەرونیت کەمێک ناجێگیرە.

دوانە 21\5 - 20\6
زۆرینەی کاتەکانت بە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت بەسەر دەبەیت، لەکاتی بڕیاردان زۆر وریابە ئەم چەند رۆژە، ئەگەر لەم ماوەیەی رابردو دەمەقاڵیت بوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە  یەکتری ببەخشن و هەنگاوی نوی بنێن، تەندروستیت زۆر باشە لە ئێستادا.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت، زیاتر خۆشەویستیت پێدەدرێت لەلایەن خێزان و خۆشەویستەکەتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە باشتر بون بکەیت، رێگەمەدە ئەم چەند رۆژە بیرکردنەوەی نەرێنی کاریگەری بکاتە سەر کارەکانت، بەردەوامبە لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی پیشەی سەربەخۆی خۆیانن، ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە پلانی پرۆژەیەکی نوێ دابنێیت ئەوا سەرکەوتو دەبیت تیایدا، ئەمڕۆ رۆژێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، لە نیگەرانی دوردەکەویتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ زۆر ئاگاداری کەسانی چواردەورت بە، بەتایبەتی هاوپیشەکانت، بە ئاسانی متمانە مەکە، لە کاتی توڕەبوندا ئەمڕۆ هیچ بڕیارێک مەدە، چونکە دواتر پەشیمان دەبیتەوە، ئەمڕۆ بە گشتی رۆژێکی باش دەبێت، زیاتر هەست بە باشی دەکەیت ئەگەر کات لەگەڵ خۆشەویتسەکەت بەسەر بەریت، ئەمڕۆ تەندروستیت زۆر باش دەبێت.

تەرازو 23\9 - 22\10

ئەگەر دەتەوێت هیچ کێشەیەک روبەڕوت نەبێتەوە بە هێمنی هەڵسوکەوت بکە و وریابە لە کاتی بڕیاردان، ئەم چەند رۆژە چانسی ئەوەت بۆ دروست دەبێت دەست بە پرۆژەکانت بکەیت کە ماوەیەکە بیریان لێدەکەیتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت بەباشی ئەنجام بدە بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێشەوە بچیت، ئەمڕۆ هەست بە باشی دەکەیت چونکە تەندروستیت جێگیرە.

دوپشک 23\10 - 21\11
تەندروستت زۆر باشە، هەمو کارێک دەکەیت بۆ ئەوەی خۆت لە سترێس بەدور بگریت، ئەمەش کاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر لایەنی دەرونیت، ئەگەر ئەمرۆ هیچ کارێکت نیە ئەنجامی بدەیت لەگەڵ هاوڕێکانت برۆرە دەرەوە و کات بەسەر بەرە، ئەمڕۆ هەمو شتێک ئاساییە.

کەوان 22\11 - 21\12

ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆت، وریابە لەوەی مامەڵە لەگەڵ کێ دەکەیت و بە ئاسانی هاوڕییەتی هەمو کەسێک مەکە، سەرەتا هەڵسەنگاندن بکە پاشان بڕیاری هاورێیەتی بدە بۆ ئەوەی دواتر نەکەویتە کێشەوە، پێویستە فێرببیت لەسەر ئەوەی کەسانێک لە ژیانت فەرامۆش بکەیت و کە هەست دەکەیت کاریگەری نەرێنیت لەسەر جێدەهێڵن.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ چانسی ئەوەت دەبێت لەو رۆتینە سەرقاڵەی ژیانت بێیتە دەرەوە و سەرنجت بخەیتە سەر ژیانی تایبەتیت، لەبارەی ژیانی سۆزداریت خۆت خاوەن بڕیاری خۆت بە، ئەگەر پێشنیارێک خرایە بەردەمت بە زویی رەتی مەکەرەوە و بە وردی بیری لێبکەرەوە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەمرۆ وزەیەکی زۆرت هەیە و کارەکانت بە خێرایی ئەنجام دەدەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2

بە بیرکردنەوە و نیگەران بونت دەربارەی داهاتوت ئێستات وێران مەکە، چێژ لە رۆژەکانت وەربگرە بۆ ئەوەی داهاتویەکی رۆشنت هەبێت، باشترە ئەو پلانانەی کە بۆ داهاتوت داتناوە هەندێک گۆڕانکاری تێدا بکەیت و هەوڵی زیاتر بدەیت، ئەگەر گرنگی بە وەرزشکردن بدەیت تەندروستیت لە هەمو رویەکەوە باشتر دەبێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەگەر لەلایەنی سۆزدارییەوە هەست بە دڵخۆشی دەکەیت هەوڵبدە پەیوەندیەکەت بەم شێوازە بهێڵیتەوە، لەلایەنی داراییەوە رەنگە ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باش نەبێت، بەڵام نیگەران مەبە، کاتییە و دۆخەکە تێدەپەڕێت، لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە ژیرانەتر هەڵسوکەوت بکەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە پێویستە دوربکەویتەوە لە سترێس و دڵەڕاوکێ.

ئه‌م بابه‌ته 47128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP