خواردنی شۆفان بەم شێوازە لە جەڵتەی دڵ دەتپارێزێت

خەندان لایف

جەڵتەی دڵ یەکێکە لەو نەخۆشیە مەترسیدارانەی کە بە رێژەیەکی زۆر بڵاوە، بە گشتی لە هەمو تەمەنەکاندا ئەگەری رودانی هەیە و دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە، زۆرجاریش کەسە بەهەر شێوازێک بێت لەم نەخۆشیە رزگاری دەبێت.

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی شۆفان لە بەیانیاندا، لەبری خواردنی هێلکە و نانی سپی، مەترسی جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە.

ئەو توێژینەوەیە لەسەر 55 هەزار کەس ئەنجامدرا، پێشینەی نەخۆشی دڵ و جەڵتەی دڵیان نەبو، بۆ ماوەی 13 ساڵ لەژێر چاودێری مانەوە، دەرکەوت رێژەی ئەو کەسانەی لە بەیانیاندا شۆفان دەخۆن کەمتر جەڵتەی دڵ تیایاندا رودەدات بە بەراورد بەو کەسانەی بەیانیان هێلکە و نانی سپی دەخۆن.

دکتۆر کریستینا دام، کە یەکێکە لە توێژەرانی ئەم توێژینەوەیە لە زانکۆی دانیمارک، وتی "ئەو کەسانەی شۆفان دەخۆن مەترسی توشبونیان بە جەڵتەی دڵ کەمترە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شۆفان کۆلیسترۆڵی خوێن نزم دەکاتەوە".

 

ئه‌م بابه‌ته 8287 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP