بۆچی پێویستە خواردنی مایۆنیز کەم بکەیتەوە؟

خەندان لایف

مایۆنیز یەکێکە لەو خۆراکانەی زیاتر لەگەڵ خۆراکە خێراکان، هەروەها خۆراکە ئیتاڵی، ئەمریکی، مەکسیکیەکان دەخورێت، زۆر کەس ئارەزوی خواردنی دەکەن، بەڵام پزیشکان رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن بەوەی خواردنی مایۆنیز کەم بکەنەوە.

مایۆنیز رێژەیەکی زۆر لە کالۆری لەخۆدەگرێت، کێشی جەستە زیاد دەکات، دەبێتە هۆی قەڵەوی، لەیەک کەوچک مایۆنیزدا 94 کالۆری هەیە.

ئەگەر مایۆنیز بە رێگەیەکی تەندروست ئامادەنەکرێت و هەڵنەگیرێت رێژەیەکی زۆر لە بەکتریا لە خۆدەگرێت کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

ئەو کەسانەی ئارەزوی دابەزینی کێشی جەستە دەکەن، پێویستە خواردنی مایۆنیز کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی کێشی زیادەی جەستەیان کەم بکەنەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 4926 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP