کێ دەتوانێت زوتر خۆشەویستەکەی لەبیر بکات؟ خانمان یاخود پیاوان؟

خەندان لایف

لە کاتێدا خانمان زیاتر بەوە ناسراون کە دوای جیابونەوە زیاتر ئازار دەچێژن و خەم دەخۆن، بەڵام پیاون بە پێچەوانەوە، کەمتر خەمیان پێوە دیارە، لە توێژینەوەیەکدا راستی ئەو بابەتە خراوەتەڕو کە ئایا پیاوان زوتر خۆشەویستەکانیان لەبیردەکەن یان خانمان.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە جیاوازی هەیە لە نێوان خانمان و پیاوان کاتێک خۆشەویستیەکانیان لەبیر دەکەن، لەگەڵ ئەوەی پیاوان هەستەکانیان دەشارنەوە، بەڵام درەنگتر خۆشەویستەکەیان لەبیردەکەن.

پیاوێک چەندین ساڵ بەسەر دەبات بێئەوەی بتوانێت بەسەر خۆیدا زاڵ ببێت و خۆشەویستەکەی لەبیربکات، بەڵام خانمان بە پێچەوانەوەن.

دەرکەوتوە خانمان لە لەسەرەتادا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن دوای جیابونەوە، بەڵام لەو ماوەیەدا زیاتر بەهێز دەبن، زوتر لە پیاوان خۆشەویستەکەیان لەبیر دەکەن.

ئەو توێژینەوەیە ئەوەی خستوەتەڕو هۆکاری ئەوەی خانمان زوتر بەرامبەرەکەیان لەبیردەکەن ئەوەیە کە هەستەکانیان دەردەخەن و لەلایەن کەسانی چواردەوریانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە کاتێکدا پیاوان دەیشارنەوە و بە کەمی هەستەکانیان دەردەخەن.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 28359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP