بە وێنە؛ ئەو خانمە مۆدێلەی تەمەنی 65 ساڵە و لە خانمێکی 30 ساڵان دەچێت

خەندان لایف

نوێترین وێنەی کریستی برینکلی، ئەو خانمە مۆدێلە ئەمریکیەی تەمەنی 65 ساڵە، هەموانی سەرسام کرد، بەوەی شێوەی روخسار و جەستەی، لە نیوەی تەمەنی خۆی دەردەکەوێت.

کریستی برینکلی، نوێترین وینەی خۆی بڵاوکردەوە لە کاتی پشو وەرگرتن لە کەناراوەکانی تورکس و کەیکس، هەموانی سەرسام کرد بەوەی هیچ نیشانەیەکی تەمەن بە روخسارییەوە دیار نییە، لە خانمێکی 30 ساڵان دەچێت.

هۆکاری ئەوەی کریستی سەرنجی تەواوی میدیاکانی بۆ خۆی راکێشابو، کە زۆربەی دەرکەوتنەکانی سروشتیە و کەمترین ماکیاژ بەکاردەهێنیت، لەگەڵ ئەوەشدا روخساری گەنجتر لە تەمەنی خۆی دەردەکەوێت.

کریستی برینکلی، لەدایکبوی ساڵی 1954، یەکێکە لە خانمە مۆدێلە ناسراوەکانی ئەمریکا، تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر پیشەکەی، چوار جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، خاوەنی سێ منداڵە.

Christie Brinkley

 

ئه‌م بابه‌ته 11399 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP