لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 8ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ ئەمرۆ پێوێستە لەگەڵ هەمو کەسێک بە رێزەوە مامەڵە بکەیت و دوربکەویتەوە لەهەر گفتوگۆیەک کە ببێتە هۆی دروسبونی ناکۆکی، دەنا دەکەویتە کێشەوە، پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا جێگیرە، دەرفەتی ئەوەت دەبێت کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت، ئەمڕۆ تەندروستیت باش دەبێت.

گا 20\4 - 20\5
لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵەکانت زۆر باشن و ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت، ئەگەر کار لەسەر پرۆژەیەکی نوێ دەکەیت ئەمڕۆ ئەنجامەکان بە خواستی تۆ دەبن، هەوڵ بدە چێژ لە ساتەکانت ببینە ئەم چەند رۆژە، بەتایبەتی ئەو کاتانەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەری دەبەیت، تەندروستیت ئەمڕۆ زۆر باشە.

دوانە 21\5 - 20\6
بە هێمنی بمێنەرەوە و پشو وەربگرە، بەهۆی ئەوەی ئەم چەند رۆژە ئەرکێکی زۆرت لەسەر شان بوە و هەست بە ماندوبون دەکەیت، ئەگەر پلانت هەیە بۆ ئەوەی کارێکی نوێ دەست پێبکەیت ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت زۆر باشە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت ناچار مەکە بۆ ئەوەی ئەو کارانە ئەنجام بدات کە بە خواستی تۆیە، ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە پەیوەندی خۆشەویستیتان دەشێوێنێت، ئەم چەند رۆژە دەرونت ماندوە پێویستت بە پشو دانە، بەرپرسیاریەتیت بەرامبەر خێزانەکەت زیاتر دەبێت.

شێر 23\7 - 22\8
چەند کێشەیەکت هەیە لەژیانی تایبەتیتدا کە نیگەرانی کردویت، بەهۆی کەمی ئاگاداربونی قسەکانت رەنگە کێشەت بۆ دروست ببێت، ئەمرۆ پاڵپشتی تەواو ناکرێیت لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، هەوڵبدە هه‌ڵسوکەوت و قسەکانت کۆنترۆڵ بکەیت بەم شێوازە کەمترین کێشەت بۆ دروستدەبێت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەگەر ئەرکەکانت بە پێی ئەو پلانە ئەنجام بدەیت کە داتناوە بەم زوانە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت، نیگەران مەبە بە قسەی کەسانی چواردەورت، خۆت هه‌ڵسەنگاندن بۆ کارەکانت بکە و لەگەڵ خۆتدا راستگۆبە.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەر لێکتێنەگەیشتنێک لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رویدا پێویستە بە زویی چارەسەری بکەیت، بۆ ئەوەی ناکۆکی نێوانتان زیادنەکات، لەلایەنی پیشەییەوە دۆخێکی کەمێک سەخت روبەڕوت دەبێتەوە، ئەگەر بە ژیرانە مامەڵە بکەیت بە ئاسانی چارەسەری دەکەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت، لەلایەن خاوەن کار و هاوپیشەکانتەوە پاڵپشتی دەکرێیت ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی بە متمانەبەخۆبەنەوە کارەکانت ئەنجام بدەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویتسەکەت ئاساییە، رۆژێکی باش دەبێت بۆت.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی سۆزدارییەوە روبەڕوی چەند کێشەیەک دەبیتەوە، لەلایەنی داراییەوە رۆژێکی باش دەبێت بۆت، دوای ماوەیەکی زۆر چانسی ئەوەت دەبێت هاوڕێکانت ببینیت و کاتیان لەگەڵدا بەسەر بەریت، ئەمڕۆ تەندروستیت زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیت نیە.

گیسک 22\12 - 19\1
لەلایەنی داراییەوە بەختێکی باش روت تێدەکات، لەلایەنی سۆزدارییەوە بە ئاشکرا هەستەکانت دەربخە بۆ خۆشەویستەکەت، بۆ ئەوەی خۆشەویستیتان زیاد ببێت، دڵی بەدەست بهێنیت، تەندروستیت فەرامۆش مەکە و گرنگی پێبدە، هەوڵبدە نیگەران مەبە و لە سترێس دوربکەوەرەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەم چەند رۆژە وریای هه‌ڵسوکەوتت بە لەلایەنی سۆزدارییەوە بۆ ئەوەی هیچ ناکۆکیەک لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رونەدات، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پلان بۆ داهاتوت دابنێیت، کاتەکانت بە بیرکردنەوەی بێسودەوە بەسەر مەبە، وەرزش کردن هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەگەر چەند لێکتێنەگەیشتنێک لە نێوان تۆ و هاوڕێکەت رویدا نیگەران مەبە، چونکە هەمو شتێک ئاسایی دەبێتەوە، کاتێک دەتەوێت گاڵتە لەگەڵ کەسێک بکەیت، بە وریایی وشەکانت دەرببڕە و ئازاری هەستەکانی مەدە، ئەگەر بتوانیت مێشکت ئارام بکەیتەوە دەتوانیت بە ئاسانی کێشەکانت چارەسەر بکەیت، ئەمڕۆ هیچ کارێکی مەترسیدار ئەنجام مەدە، بە ژیرانە رەفتار بکە.

ئه‌م بابه‌ته 43012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP