شێوازی ئامادەکردنی فەتایر بە گۆشت


خەندان لایف

پێداویستیەکان بۆ هەویرەکە:
1 کیلۆ ئارد
نیو پەرداخ زەیت
1 پەرداخ شیری گیراوە
1 کەوچکی زەلاتە خومرە
2 کەوچک شەکر
خوێ
ئاو بە بە پێی پێویست

بۆ ناوەکەی:
سینگی مریشک
بیبەر
سیر
پیاز
خوێ
گێزەر
بەهارات

شێوازی ئامادەکردنی:
- پێویستیەکانی هەویرەکە تێکەڵ بکە و بیشێلە تا دەبێتە هەویر دایبنێ تا هەڵدێت.
- پاشان ناوەکەی دروست بکە، دواتر هەویرەکە بەش بەش بکە و پانی بکەرەوە.
- کە ناوەکەی ئامادەبو تێیبکە و بیپێچەرەوە لەسەر سینی فڕنەکە دایبنێ.
- بە چەقۆیەک دو سێ خەتی لێ بکە، بە زەردینەی هێلکە سەری چەوردەکەیت و کونجی لێبدە.
- بیکەرە فرن لەسەر پلەی گەرمی 200 سەرەتا ژێرەوە پاشان سەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 5104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP