سودەکانی ئاوی گوڵ و خومرە بۆ پێستی چەور، شێوازی بەکارهێنانی

خەندان لایف

ماسکی خومرەو ئاوی گوڵ یەکێکە لە باشترین پێکهاتە سروشتیەکان بۆ روخسار، سودی زۆر بە پێست دەگەیەنێت، یارمەتی لابردنی پەڵە دەدات، پێست خاوێن دەکاتەوە، لە گرنگترین سودەکانی ئاوی گوڵ و خومرە، شێوازی بەکارهێنانی.

سودەکانی خومرە بۆ پێست:
یەکەم: یارمەتی لابردنی زیپکە دەدات، رێگری دەکات لە دروستبونی زیپکە.

دوەم: پێست خاوێن دەکاتەوە، خاڵە رەشەکان لادەبات.

سێیەم: سوڕی خوێنی پێست چالاک دەکات، خانە مردوەکان لادەبات.

چوارەم: چرچی روخسار کەم دەکاتەوە، نیشانەکانی پیربون دوادەخات.

پێنجەم: رەنگی پێست یەکدەخات، پەڵەکانی روخسار لادەبات.

شەشەم: یارمەتی چاکبونەوەی سوتاوی پێست دەدات.

سودەکانی ئاوی گوڵ:
یەکەم: پێست سپی دەکاتەوە.

دوەم: رەنگی پێست یەکدەخات، پەڵەکانی روخسار لادەبات.

سێیەم: روخسار خاوێن دەکاتەوە.

چوارەم: پێست لە چرچ بون دەپارێزێت.

شێوازی بەکارهێنانی:
یەک کەوچک خومرە لەگەڵ دو کەوچک ئاوی گوڵ تێکەڵ بکە، بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 20 – 30 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، مانگی دو یان سێ جار دوبارەی بکەرەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی لە کێشەکانی چەوری پێست رزگارت بێت.

ئه‌م بابه‌ته 7374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP