10 هۆکار بۆ ئەوەی چپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەکەت

خەندان لایف

چپسی پەتاتە یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بە گشتی هەمو تەمەنەێک حەز بە حواردنی دەکەن، بەتایبەتی منداڵان بە ڵام لە راستیدا زیانەکانی زۆرترە لو سودەکانی و باشترە لێی دوربکەونەوە، ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ تەندروستی منداڵان چپسی پەتاتەی بە خراپتیرین خواردن داناوە بۆ منداڵ، دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان، زیانە تەندروستیەکانی بۆ منداڵان خستوەتەڕو.

یەکەم: قەڵەوی و کێش زیادی، بڕێکی زۆر چەوری و وزەی تێدایە کە مەترسی توشبون بە نەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ زیاد دەکات.

دوەم:  بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی توشبون بە بەرزبونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلەو جەڵتەی مێشک زیاد ئەکات.

سێیەم: بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری خراپەکەی تێدایە کە توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد ئەکات.

چوارەم: هۆکارێکە بۆ کلۆربونی ددانەکان.

پێنجەم: بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێکهاتەی چپس کەمترین ماددەی سودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.

شەشەم: هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای چپسی تر بکات چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.

حەوتەم: چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد ئەکات بۆیە ئەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری ئیزعاج کەر لە سروشتی منداڵەکە.

هەشتەم: لە ئەنجامی پڕۆسەی درووست کردنی چپسی پەتاتەکە ماددەیەک دروست دەبێت کە پێی دەوترێت (acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

نۆیەم: خواردنی چپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ توشبون بە وشک بونەوەی منداڵ.

دەیەم: بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە دروست دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.

 

ئه‌م بابه‌ته 7800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP