لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 7ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆت، دەتوانیت هەندێک ئامۆژگاری لە هاوڕێکانت یان کەسە نزیکەکانت وەربگریت کە یارمەتیدەرێکی زۆر باش دەبن بۆت و کێشەکانت چارەسەر دەکەن، لەلایەنی سۆزدارییەوە کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە هەست بە باشی دەکەیت.

گا 20\4 - 20\5
گرنگ نیە چەند ئەرکت لەسەر شانە، هەوڵبدە لە کاتی خۆیدا ئەنجامیان بدە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتو ئەرکەکانت زیاتر کەڵەکە نەبن، ئەگەر ئەم چەند رۆژە بەوریای بڕیارەکانت بدەیت بە زویی ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی داراییەوە پێویست ناکات نیگەران بیت هەمو شتێک باش دەبێت.

دوانە 21\5 - 20\6
لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەمرۆ رۆژێکی سەخت دەبێت بۆت، ئاسان نابێت بۆت هیچ بڕیارێک بدەیت، باشترە راوێژ بە کەسانی لە خۆت گەورەتر بکەیت، ئەم کاتەی ئێستا زۆر گرنگە لەلایەنی پیشەییەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ هەندێک پلان دابنێ بۆ ئەوەی پارە کۆبکەیتەوە بۆ داهاتوت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بەهۆی لێک تێنەگەیشتن هەندێک کێشە لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت دروست دەبێت، هەوڵبدە بە هێمنی رەفتار بکەیت و دوربکەویتەوە گفتوگۆکردنی بێسود کە زیاتر نێوانتان بشێوێنێت، لەلایەنی پیشەییەوە لە ئەنجامی هەوڵەکانت سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، سوپرایزکردن بۆ خۆشەویستەکەت زیاتر هەردوکتان دڵخۆش دەکات.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ هەندێک هەواڵی خۆشت پێدەگات و زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، متمانە بەخۆبون یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئەنجامی کارەکانت ئەرێنی بن، لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت جێگیرە و ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر داهاتوتان بدەن، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە متمانە بە هەمو کەسێک نەکەیت لە شوێنی کارەکەت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەگەر کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت هەمو ئەو کێشە خێزانیانەی هەتبو ئەمرۆ کۆتایی دێت، پەیوەندی خۆت و خۆشەویستەکەت بەهێز بکە بە ڕێزگرتن، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک رونەدات، ئەمرۆ باشترە چاوت لەسەر ئەرکەکانت بێت لەلایەنی پیشەییەوە بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەلایەنی تەندروستیەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت، کۆتایی بەو ئازارە زۆرە دێت کە ماوەیەکە هەستی پێدەکەیت، ئەمڕۆ بە هەمان شێوە لەلایەنی پیشەییەوە هەمو ئەرکانە ئەنجام دەدەیت کە بەسەرتدا کەڵەکە بونە، ئەم چەند رۆژە پارەی زۆر و وزەی زۆر لە هاوڕێکانتدا سەرف مەکە، بەم زوانە لە هۆکارەکەی تێدەگەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە باشتر بون دەکەیت، هەمو ئەرکەکانت بە خێرایی ئەنجام دەدەیت، ئەندامانی خێزانەکەت دڵخۆشن و هیچ کێشەیەکت نیە لە ئێستادا و پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت زۆر باشە، ئەگەر کاتی زیاتریان لەگەڵدا بەسەر بەریت زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەن، لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ زۆر سەرقاڵ دەبیت، کاتی ئەوەت نابێت سەرنجت لەسەر ژیانی تایبەتیت بێت بە تەواوی، کاتی بینینی خۆشەویستەکەتت نابێت، لەلایەنی داراییەوە رۆژێکی باش دەبێت ئەگەر بە وریایی بڕیار بدەیت، ئەم چەند رۆژە زیاتر سەرنجت لەسەر بڕیارەکانت بێت بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ باشترە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت، لە کاتی توڕەیی هیچ بڕیارێک نەدەیت، ئەگەر هەست دەکەیت کەسانی چواردەورت لێت تێناگەن باشترە بەهێمنی تێیان بگەیەنیت، لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە زیاتر سەرنجت لەسەر کارەکەت بێت، ئەمڕۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت بۆتۆ.

سەتڵ 20\1 - 18\2
لەلایەنی سۆزدارییەوە بڕیارێکی گرنگ دەدەیت، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندیتان بەهێزبکەیت، ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە بدەیت کە خۆشەویستەکەت دڵخۆش دەکات، کاتێک هه‌ڵەیەک دەکەیت بەخێرایی داوای لێبوردن بکە بۆ ئەوەی نەکەویتە کێشەوە، کێشە داراییەکانت چارەسەر دەبن، بەڵام دوربکەوەرەوە لە خەرجکردنی پارەی زۆر.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پەیوەندی سۆزدارییت زۆر باشە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە تەواوی پاڵپشی یەکتر دەکەن، لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی سەخت دەبێت، پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەر شانە، پێویست دەکات لە کاتی خۆیدا ئەنجامیان بدەیت، هەمو ئەو بەربەستانەی هاتبونە بەردەمت لادەچن، دەرگای نوێ بەروتدا دەکرێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 46200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP