چەند رێگەیەک بۆ ئەوەی لای هەموان خۆشەویست بیت


خەندان لایف

سەختە بتوانیت لە چواردەورتدا بازنەیەک دروستبکەیت لەسەر بنەمای متمانە و خۆشەویستی، رەنگە لە ژیانتدا توشی ئەو دۆخە بوبێتیت لە خۆشەویستی یان لە پەیوەندی هاوڕێیەتی شکستت هێنابێت، بەڵام چەندین رێگە هەیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت باشتر و بەهێزتر بکەیت، ببیت بە کەسێکی خۆشەویست لای چواردەورەکەت بەم چەند رێگەیە.

یەکەم: نیشانیان بدە کە گرنگیان پێدەدەیت
بە گشتی خەڵک ئەو کەسانەیان خۆشدەوێت کە گرنگیان پێدەدات، کاتێک تۆ نیشانی دەدەیت کە گرنگیان پێدەدەیت و بایەخیان پێدەدەیت، خۆشیان دەوێیت.

دوەم: کەسێکی روخۆش و قسەخۆش بە
کردنی هەندێک گاڵتە و قسەی خۆش، وادەکات لای چواردەورەکەت خۆشەویست بیت و زیاتر نزیک ببیتەوە، چونکە هەمو کەس بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێت کە دڵخۆشیان دەکەن، ئەمە رێگەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوەی دڵی چواردەورەکەت بەدەست بهێنیت.

سێیەم: بۆ هەمو شتێک داوای لێبوردن بکە
رەنگە پێت سەیر بێت بەڵام لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی بۆ هەمو شتێک داوای لێبوردن دەکەن وادەکات زیاتر لە کەسانی چواردەوریان نزیک ببنەوە.

چوارەم: چەند تایبەتمەندیەکی خۆتیان پێ بڵێ
چەند تایبەتیمەندیەکی خۆتیان پێ بڵی کە نەیزانن دەربارەت، ئەمەش وادەکات بیربکەنەوە لەوەی متمانەیان پێدەکەیت، بەم شێوەیە زیاتر کەسانی چواردەورت لێت نزیک دەبنەوە و خۆشیان دەوێیت.

پێنجەم: زمانی جەستەت بەکاربهێنە
کاریگەری زۆری هەیە بۆ ئەوەی خۆشەویستی کەسانی دەوروبەرت بەدەست بهێنیت، پێویستە متمانەت بە خۆت هەبێت و لە هەمان کاتدا نیشانی بدەیت کە کەسانی دیکەت خۆشدەوێت، لە کاتی گفتوگۆکردن تەماشای چاویان بکە، بە رویاندا زەردەخەنە بکە.

ئه‌م بابه‌ته 11048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP