چۆن دوای منداڵبون کێشی جەستەت دابەزێنیت؟


خەندان لایف

لە ماوەی دوگیانیدا خانمان کێشی جەستەیان زیاد دەکات بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکانی جەستە و زیاتر هەست بە ماندوبون دەکەن، ئەمەش زۆر ئاساییە و بەسەر هەمو خانمێکی دوگیاندا دێت، بەڵام دوای منداڵبون گرنگە کێشت بگەیەنیتە دۆخی ئاسایی خۆی،دەتوانیت بەم شێوازە کێشی زیادەی جەستەت نەهێڵێت.

یەکەم: رۆیشتن و پیاسەکردن
یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی کێش، یارمەتی سوتاندنی کالۆری دەدات و کێشی جەستە کەم دەکات، ماسولکەکان بەهێزدەکات، هەمو رۆژێک کات بۆ رۆیشتن تەرخان بکە.

دوەم: مەلەکردن
جگە لەوەی یارمەتی دابەزینی کێشی جەستە دەدات، لایەنی دەرونی باشتر دەکات، ماسولەکانی جەستە بەهێز دەکات.

سێیەم: سیستمی خۆراک
گرنگی سیستمی خۆراکیت تەندروست بێت، بەتایبەتی ئەو دایکانەی شیری خۆیان دەدەن بە منداڵەکانیان، پێویستە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەن، بە شێوەیەک کە شیری سروشتیان کەم نەکات، خۆراکی تەندروست بخۆن، دوربکەونەوە لە خواردنی چەوری و شیرینی.

چوارەم: وەرزشکردن

یارمەتی دابەزینی کێشی جەستە دەدات، ئەگەر لە ماوەی دوگیانی ئەنجامبدرێت، ئازاری پشت و جومگەکان کەم دەکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 7851 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP