لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 6ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
دەربارەی ژیانی سۆزداریت پێویستە زۆر هێمن و وریابیت لە مامەڵەکردن، توڕەبون کێشەی نێوانتان قوڵتر دەکاتەوە، هەوڵبدە لە هەستی بەرامبەرەکەت تێبگەیت، ئەمڕۆ هەمو شتێک هێمنە بۆ تۆ، تەنها رەنگە دۆخێک بێتە پێشەوە کە نەتوانیت بڕیاربدەیت، باشترە لەو کاتانەدا راوێژ بە کەسێکی نزیکت بکەیت.

گا 20\4 - 20\5
لەلایەنی دراییەوە رۆژێکی گرنگ دەبێت، ئەمڕۆ هیچ بڕیارێک بە خێرایی مەدە، بە ژیرانە بیربکەرەوە و بڕیاربدە، هەندێک کێشە لە ژیانی سۆزداریتدا رودەدات، لە هەر دۆخێکدا بێت وریای وشەکانت بە بۆ ئەوەی دۆخەکە خراپتر نەکەیت، چانسی ئەوە دێتە بەردەمت کار لەسەر پرۆژەیەکی باش بکەیت، ئەمڕۆ تەندروستیت زۆر باشە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، پەیوەندیتان زیاتر بەهێز دەبێت، ئەم چەند رۆژەی رابردو زۆر سەرقاڵ بویت، باشترە هەندێک کات بۆ کەسە خۆشەویستەکانت تەرخان بکەیت، لەگەڵ هاوپیشەکانت چەند هەواڵێکی خۆشتان پێدەگات، کێشە تەندروستیەکانت چارەسەر دەبن، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی ئەرکەکانت بە خێرایی ئەنجامبدەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لێکتێنەگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەوستەکەت دەبێتە هۆی دروستبونی کێشە لە نێوانتان، ئەمرۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت لەلایەنی دراییەوە، هەر کێشەیەک لە ژیانی تایبەتیت روبدات لە کاتی خۆیدا چارەسەر بکە و دوای مەخە، لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە زیاتر هەڵ بدەیت و بە راستگۆیی ئەرکەکانت ئەنجام بدەیت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەگەر هەر کێشەیەکت هەبوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، ئەمرۆ دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەندێک کاتی لەگەڵدا بەسەر بەریت و کۆتایی بە کێشەکانتان بهێنن، لەلایەن خێزانەکەتەوە پاڵشتی تەواو دەکرێیت، ئەمرۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت چونکە دەتوانیت هەستەکانت بە ئاشکرا دەربخەیت، ئەم چەند رۆژە سود لە کاتەکانت وەرگرە و کاتەکانت بە هەدەر مەدە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ رۆژێکی باشتر دەبێت بۆت لە هەمو رویەکەوە هەست بە باشتر بون دەکەیت، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی بە ئەرێنی بیر بکەیتەوە و وزەیەکی زۆرت هەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە کاتێکی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت، لەلایەنی خێزانەکەتەوە پاڵپشتی تەواو دەکرێیت، تەندروستیت زۆر باشە، بەڵام وریای جۆری خۆراکەکانت بە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ باری دەرونیت زۆر باش نیە، بەهۆی سەرقاڵیتەوە زیاتر نیگەرانیت و سترێست هەیە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کەسانی چواردەورت لێت نیگەران بن، هەوڵبدە کاتیان بۆ تەرخان بکە، هەر کێشەیەک روبەڕوت بوەوە دەتوانیت یارمەتی لە هاوڕێکانت وەربگریت، دەتوانن لە قورسترین دۆخدا یارمەتیت بدەن، ئەمڕۆ تەندروستی جەستەت باشە، بەڵام لەلایەنی دەرونیەوە دڵەراوکێت هەیە.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی پیشەییەوە دەتوانیت هەمو ئەو ئەرکانە ئەنجام بدەیت کە لەسەر شانت بون، زۆر قسەکردن لەگەڵ هاوپیشەکانت وادەکات سەرنجت لەسەر کارەکەت کەم ببێتەوە و خاوەن کارەکەت لێت نیگەران بێت، لەکاتی ئەنجامداری هەر کارێک بە ئەرێنی بیر بکەرەوە ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، گرنگی بە تەندروستیت بدە.

کەوان 22\11 - 21\12
لایەنی داراییت بەرەو خراپی دەڕوات ئەگەر بێ بیرکردنەوە پارەکانت خەرج بکەیت، هەوڵبدە ژیرانە پارەکانت خەرج بکە، چونکە پلانی گەورەت هەیە بۆ داهاتو، ئەم چەند رۆژە کاتەکانت بە بیرکردنەوەی بێسودەوە بەسەر مەبە، دەنا هەمو وزە ئەرێنیەکانت لەناو دەبات، ئەگەر عاشق بویتە ئەوا ئەمرۆ کەمێک بێ هیوا دەبیت.

گیسک 22\12 - 19\1
بەهۆی سەرقاڵیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە تەندروستیت فەرامۆش مەکە، ئەگەر دەتەوێت بە تەندروستی بمێنیتەوە پێویستە لە جگەرەو ماددە کحولیەکان دوربکەویتەوە، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت زۆر باشە، سود لە ئامۆژگاری کەسانی دیکە وەربگرە و گوێیان بۆ بگرە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەمرۆ زیاتر وریای وشەکانت بە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەڵسوکەوتی توندی خۆشەویستەکەت نیگەرانی کردویت، هەوڵبدە بە گفتوگۆکردن وشەکانی دڵتی بۆ باس بکەیت، ئەم چەند رۆژە کاتەکانت تەنیا بە چەند کارێکی بێسودوە سەرف مەکە، هەوڵبدە بەکاریبهێنە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت، ئەم چەند رۆژە سەرنجت لەسەر ژیانی تایبەتیت بێت و کێشەکانت بە زویی چارەسەر بکە، دەنا کێشەکانت گەورەتر دەبن.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەلایەنی پیشەییەوە بەختێکی باشت دەبێت، پێش ئەوەی بیر لەوە بکەیتەوە کەسانی چواردەورت بگۆڕیت بیربکەرەوە لەوەی خۆت بگۆڕیت بۆ ئەوەی هێندە رەخنە لە کەسانی چواردەورت نەگریت، ناجێگیری تەندروستی خۆشەویستەکەت نیگەرانی کردویت، هەوڵبدە بایەخی پێبدەیت، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەیت بە وردی بیر بکەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 39892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP