چەند ئامۆژگاریەک لەلایەن ملیاردێرەکانی جیهانەوە

خەندان لایف

چەندەها ملیاردێر هەیە لە جیهاندا کە خۆیان پێکەیاندوە، بە هەوڵ و ماندوبونی خۆیان وایکردوە سەرکەوتن بەدەست بهێنن، زۆر شتیان ئەنجامداوە کە خواستی خۆیان نەبوە، چەند ئامۆژگاریەکی ناسراوترین ملیاردێرەکانی جیهان کە بە نهێنی سەرکەوتنی خۆیانی دەزانن.

مارک زوکەربێرگ: کاتێک هه‌ڵەیەک دەکەیت داوای لێبوردن بکە
دوای هەمو ئەو کێشانەی روبەڕوی دامەزرێنەری فەسبوک بوەتەوە، بڕیاری داوە بەوەی داوای لێبوردن لە هەر کەسێک بکات کە هەڵەی بەرامبەر ئەنجامداوە، پێی وایە ئەوە هۆکاری سەرەکیە بۆ ئەوەی کەسێک بتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

ستیڤ جۆبس: تەماشای وردەکاریەکان بکە
ئامۆژگاری ستیڤ ئەوەیە زیاتر سەرنجیان لەسەر ناوەڕۆک و وردەکاری هەر کارێک بێت کە ئەنجامی دەدەن، ستیڤ ئەمەی بە نهێنی سەرکەوتنی خۆی دەزانی.

بێل گەیتس: ئاسانترین چارەسەر بدۆزەرەوە
بێل گەیس دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت، دەڵێت نهێنی سەرکەوتن ئەوەیە لە ئاڵۆزی دوربکەویتەوە، بۆیە هەمیشە کاتێک کێشەیەک دێتە بەردەمم دەگەڕێم بەدوای ئەوەی ئاسانترین چارەسەر بدۆزمەوە.

ریچارد برانسن: چێژ لە ساتەکانت ببینە
ریچاد پێی وایە نهێنی سەرکەوتن ئەوەیە چێژ لە هەوڵەکانت ببینیت، کاتێک هەنگاوەکانت دەنێیت بۆ ئامانجەکانت چێژی لێببینە، بەم شێوەیە بێهیوا نابیت بە زویی چارەسەر کێشەکان دەکەیت، هەمو ئەو شتانە قبوڵ دەکەیت کە لە چواردەورت رودەدات.

ئه‌م بابه‌ته 7871 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP