ئەو پرسیارانەی پێویستە لە خۆتی بکەیت دەربارەی پەیوەندی سۆزداریت


خەندان لایف

کاتێک پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کەسێک دادەنێیت و دەبنە خۆشەویستی یەکتر، پێویستە دڵنیابیتەوە لەوەی ئەو کەسەی هەڵتبژاردوە کەسێکی شایستە و گونجاوە بۆ تۆ، پێویستە چەند پرسیارێک ئاراستەی خۆت بکەیت بۆ ئەوەی دڵنیاببیتەوە.

یەکەم: من ئامادەم درێژە بەم پەیوەندییە بدەم؟
کاتێک پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کەسێک دادەنێیت، بیربکەرەوە لەوەی ئایا دەتوانیت بۆ هەمیشە لەم پەیوەندیەدا بمێنیتەوە؟ ئەگەرنەتتوانی درێژەی پێبدەیت باشترە لێی دوربکەویتەوە.

دوەم: من سەربەخۆم لەم پەیوەندیەدا؟
گرنگە لە پەیوەندی خۆشەویستیتدا سەربەخۆ بیت، نەترسیت لەوەی هەستەکانت  بە راستگۆیی دەربخەیت، چونکە لە پەیوەندی خۆشەویستیدا رێزگرتن و خۆشەویستی پەیوەندیەکە درێژە پێدەدات، نەک ترس و دڵەراوکێ.

سێیەم: بە ئەرێنی کاریگەریمان لەسەر یەکتر هەیە؟
بەو واتایەی کاتێک کێشەیەک دێتە سەر رێگات، خۆشەویستەکەت وادەکات هەست بە باشتر بون بکەیت یان خراپتر، ئەگەر هەستت کرد خۆشەویتسەکەت زیاتر نارەزایی دەردەبڕێت و کاریگەری نەرێنی لەسەرت هەیە، باشترە کۆتایی بەو پەیوەندیە بهێنیت.

چوارەم: هەست بە ئاسودەیی دەکەم لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانی؟
پەیوەندی خێزانی و هاوڕێیەتی کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ژیانی داهاتوتان، گرنگە ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت کەسیک بێت لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانی هەست بە ئاسودەیی بکەیت.

پێنجەم: رێز لە بیروبۆچونەکانی یەکتر دەگرین؟
ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت پێویتسە کەسێک بێت رێز لە بیرو بۆچونەکانت بگرێت و رێزی لێبگریت، ئەگەر هەست دەکەیت کەسێکە تەنها رای خۆی دەسەپێنێت باشترە لێی دوربکەویتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 15640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP