سێ ڤیتامین بۆ ئەوەی لە نەخۆشی بەدوربیت


خەندان لایف

بە لاوازی بەرگری جەستە مرۆڤ دەبێتە نێچیرێکی ئاسانی نەخۆشیەکان، دەتوانیت تەنها بەگۆڕینی شێوازی ژیانت بەرگی لەشت بەهێز بکەیت و خۆت لە چەندین نەخۆشی بەدور بگریت، لەم وەرزەدا نەخۆشی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، نەخۆشیەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی ئەگەری توشبونت بەم نەخۆشیە زیاد ببێت، دەتوانیت بەم سێ ڤیتامیە سیستمی بەرگری لەشت بەهێزبکەیت بەرامبەر نەخۆشیەکان.

یەکەم: ڤیتامین C
یەکێکە لە باشترین ڤیتامینەکان بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش، کەمی ڤیتامین C لە جەستەدا وادەکات جەستەت زیاتر توشی نەخۆشی ببێت.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C:
پرتەقاڵ، سندی، لالەنگی، شلیک، بیبەر، سپێناغ، برۆکلی، تور.

دوەم: ڤیتامین B6
جەستە بەرامبەر بە نەخۆشەکان بەهێزدەکات، رێگە نادات جەستەت ببێتە نێچیری نەخۆشییەکان.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B6:
مریشک، ماسی سەلەمون و تونە، نۆک، سەوزەوات.

سێیەم: ڤیتامین E
دژە ئۆکسانە، یارمەتی جەستە دەدات دژی نەخۆشیەکان بجەنگێت.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E:
بادام، بندق، گوێز، گوڵەبەرۆژە، ئەڤۆکادۆ، سپێناغ.

ئه‌م بابه‌ته 13445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP