هەردی سەلامی هەواڵێکی خۆشی بۆ هەوادارەکانی هەیە

خەندان لایف

هەردی سەلامی سوپرایزی بۆ هەوادارانی هەیە، ئەو بەرهەمانە بڵاودەکاتەوە کە هەوادارانی چاوەڕێی بون.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بۆ هەوادارانی رایگەیاند "ئەو بەرهەمانەی ئێوە چاوەڕێی بون ئامادەن و کاتیان هاتوە، (دڵفرۆش) یەکێکە لەو بەرهەمانە و مانگی شوبات بڵاودەبێتەوە".

وتیشی "بۆ ساڵی 2020 چەند بەرهەمێک ئامادە دەبێت، کە دەتوانم بڵێم پێنج ساڵ لە پێش ئێستاوەیە، چەندین بەرهەمی زۆر باشتان پێشکەش دەکەم".

هەردی سەلامی لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9654 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP