لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 5ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ  پێویستە زۆر وریا بیت، توڕەبون ئەنجامی باشی لێناکەوێتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت، بەهۆی تواناکانتەوە زیاتر بەرەو پێشەوە دەچیت، تەندروستیت پێویستی بە گرنگیپێدانی زیاتر هەیە، هەوڵبدە لە ژینگەی خاوێن بمێنەرەوە.

گا 20\4 - 20\5
رەنگە هەندێک ناکۆکیت هەبێت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەربۆیە پێویستە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت، ئەم چەند رۆژە بەهۆی سەرقاڵیتەوە کاتی کەم لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، هەوڵبدە هاوسەنگیەک رابگرە، خێزانەکەت پاڵپشتت دەکەن، بەهۆی پشتگیری و خۆشەویستی ئەوانەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت.

دوانە 21\5 - 20\6
لەلایەنی داراییەوە ئەمرۆ رۆژێکی باش نابێت، پێویستە وریابیت لە بڕیاردان دەربارەی لایەنی ماددیت، لە ژیانی تایبەتیتدا خێزانەکەت نیگەرانن بەهۆی ئەوەی بەرپرسیاریەتیەکانت فەرامۆش کردوە کە لەسەر شانتە بەرامبەر خێزانەکەت، ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی پیشەی سەربەخۆی خۆیانن، تەندروستیت زۆر باشە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشیت و هەست بە ئارامی دەکەیت، هەربۆیە لە کێشەی گەورە دوردەکەویتەوە، کێشە سۆزدارییەکانت چارەسەر دەبن ئەگەر هەندێک کات پێکەوە بەسەر بەرن، ئەمرۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پلان بۆ داهاتوت دابنێیت، هاوکاری کەسانی چواردەورت بکە و کەسێکی بەخشندە بە.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ ڕوبەڕوی بارودۆخێکی سەخت دەبیتەوە، لە هەر دۆخێکدا بێت پێویستە بە باشی کاربکەیت و هەمو ئەو ئەرکانە تەواو بکەیت کە لەسەر شانت بون، پێویستە وریای کەسانی چواردەورت بیت، بە ئاسانی متمانە نەکەیت، ئەمرۆ لایەنی سۆزداریت زۆر باش بەسەر دەبەیت، زیاتر هەست بە خۆشەویستی دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

فەریک 23\8 - 22\9

رۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆت، لە ئەنجامی باشی کارەکانتەوە ستایش دەکرێیت لەلایەن هاوپیشەکان و خاوەن کارەکەتەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی خۆت و خۆشەویستەکەت بەهێزبکەیت پێویستە رێز لە هەستەکانی بگریت، ئەستێرەی بەختت گەشاوەیە، بەتایبەتی لەلایەنی داراییەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە رەنگە کەمێک ئازاری پشتت توش ببێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، ئەمڕۆ کەمێک سترێست هەیە بەهۆی ئەو کێشانەی لە ژیانی تایبەتیتدا روبەڕوت بونەتەوە، بەهۆی جیاوازی بیرکردنەوەت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت رەنگە هەندێک ناکۆکی روبدات، هەوڵبدە کۆنترۆڵی تورەبونەکانت بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەرە و نیگەرانیت، بۆیە لە بڕیاردان دوربکەوەرەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ هیچ وشەیەکی هەڵە بەرامبەر هیچ کەسێک بەکارمەهێنە، دەنا دەکەویتە دۆخێکی سەختەوە، لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر لە تواناکانی خۆت بەکارمەهێنە تەنها بۆ ئەوەی خۆت بۆ کەسانی دیکە بسەلمێنیت، دەنا کێشەی تەندروستیت بۆ دروست دەبێت، ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆ ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەگیریان پێکهێناوە، لەگەڵ هاوسەرەکانیان رۆژێکی ئاسودە بەڕێدەکەن.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمرۆ رەنگە هەندێک کێشەی تەندروستیت بۆ دروست ببێت، پێویستە بایەخ بە وەرزشکردن بدەیت و خواردنەکانت لە کاتی خۆیدا بخۆیت، لە کاتی بڕیاردان لەلایەنی سۆزدارییەوە راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە و لێی تێبگە، لەلایەنی داراییەوە ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەگەر دەتەوێت بەم زوانە سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، پێویستە سەختتر کاربکەیت، ئەگەر بەرامبەر ئەرکەکانت کەمتەرخەم بیت ئەوا ئەنجامی کارەکانت بە خواستی تۆ نابن، خۆشەویتسەکەت ئەمرۆ زۆر پەرۆشتە، هەوڵبدە کاتی لەگەڵدا بەسەر بەرەو وفەرامۆشی مەکە، رەنگە چەند میوانێکی تایبەت سەردانت بکەن.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ کەمێک لە خۆشەویستەکەت نیگەرانیت، رەنگە ئەویش بەهۆی جیاوازی بیرکردنەوەتان بێت، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان باش بکەیت پلانی سوپرایزێک دابنێ، لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ هەست بە سترێس دەکەیت بەهۆی پەستانی کارکردنەوە، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکت توش نەبێت لەگەڵ هاویشەکانت دەست وەرمەدەرە کارەکانیانەوە، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەچێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ پلانێکی ورد دابنێ بۆ ئەوەی لایەنی داراییت بەهێز بکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەمرۆ رۆژێکی باش نابێت، رەنگە کەمێک هەست بە بێهیوایی بکەیت، پێویستە وریابیت لە کاتی مامەڵەکردن، ئەمرۆ چەند هەواڵێکی خۆش پێدەگات، وەرزشکردن و پشو وەرگرتن هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی وزەیەکی زۆر بەدەست بهێنیت.

ئه‌م بابه‌ته 45749 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP