چەند ئامۆژگاریەک بۆئەوەی لە وەرزی زستاندا باری دەرونیت باشتر بکەیت

خەندان لایف

لە وەرزی زستاندا بەهۆی گۆڕانی وەرز، زۆر کەس توشی خراپی باری دەرونی دەبن، هەست بە باشی ناکەن، تەنانەت هەندێک کەس توشی خەمۆکی وەرزی دەبن، دەتوانن ئەم چەند ئامۆژگاریە جێبەجی بکەن بۆ ئەوەی هەست بە باشتربون بکەیت.

یەکەم: وەرزش ئەنجام بدە

رەنگە پێت قورس بێت بەیانیان زو هەستیت و لە هەوایەکی پاکدا وەرزش ئەنجام بدەیت، بەڵام لە راستیدا کاتێک تاقی دەکەیتەوە هەست بە کاریگەریە خێراکەی دەکەیت لەسەر باری دەرونیت، سترێس کەم دەکاتەوە، جەستە هۆڕمۆنی دڵخۆشی دەردەدات، جەستەت بڕێکی زیاتر لە ئۆکسجین وەردەگرێت.

دوەم: بینینی هاوڕێکان
کاتێک هەست بە خراپی رەوشی دەرونی دەکەیت، بینی هاوڕێکانت یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی هەست بە باشتر بون بکەیت و کاتی خۆشیان لەگەڵدا بەسەر بەریت.

سێیەم: شتی نوێ تاقیبکەرەوە
تاقیکردنەوەی چالاکی جۆراوجۆرو نوێ زیاتر چێژت پێدەبەخشێت، ئەزمونی زیاتر پەیدا دەکەیت، باری دەرونیت زیاتر هەست باشتربون دەکات.

چوارەم: بەیانیان زو هەستە
بەهۆی ئەوەی لە وەرزی زستاندا رۆژ کورتە، ئەگەر شەوان درەنگ بخەویت و بەیانیان درەنگ هەستیت زۆرینەی کاتەکانت لە تاریکیدا دەبیت، کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بارینی دەرونی هەیە، هەوڵبدە بەیانیان زو هەستە کاتی نوستن رێکبخە بۆ ئەوەی هەست بە باشتر بون بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 8505 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP