لە ساڵی نوێ بە شێوازی ماکیاژەکەی هەموانی سەرسام کرد

خەندان لایف

خانمە مەیکئەپ ئارتیستی کوەیتی غەدیر سوڵتان، لە ساڵی نوێ بە شێوازی ماکیاژەکەی هەموانی سەرسام کرد، رەنگی پێستی خۆی گۆڕیبو.

غەدیر سوڵتان، خانمە مەکئەپ ئارتیستی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ هەوادارانی سەرسام کرد بەوەی نوێترین وێنەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بڵاوکردەوە، رەنگی پێستی خۆی گۆڕیبو، بەشێکی زۆر هەوادارانی داوای سڕینەوەی ئەو وێنەیەیان لێکرد.

مەبەستی غەدیر سوڵتان لەم کارەی ئەوەبو بەرەنگاری بیرۆکەی رەگەزپەرستی ببێتەوە، وتی "من کەسێکی رەگەز پەرست نیم، رقم لە کەسانی رەگەزپەرستە، من هەموانم خۆشدەوێت"، داوای لە هەوادارەکانی کرد هەمو کەسێکیان پێقبوڵ بێت و یەکتریان خۆشبوێت.

غەدیر سوڵتان لەدایکبوی ساڵی 1988ی وڵاتی کوەیتە، ماوەی چەند ساڵێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەکو مەیکئەپ ئارتیست دەرکەوتوە، بەردوام کارە نوێیەکانی لە ئینستاگرام و یوتیوب بڵاودەکاتەوە، هەوادارێکی زۆری هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 32757 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP