پێویستە هەمو خانمێک لە ژیانیدا ئەم کارانە ئەنجامبدات

خەندان لایف

چیرۆکی زۆر هەیە دەربارەی سەربەخۆیی خانمان، بەڵام لە کۆتاییدا دەکەوێتە سەر بڕیاری ئەو خانمە، کە بڕیاربدات بە سەربەخۆیی ژیان بکات، یان بەردەوام بێت لە رۆتیناتی ژیانی خۆی، چەند چالاکیەک هەیە پێویستە هەمو خانمێک لە ژیانیدا ئەنجامی بدات بێ ئەوەی گرنگی بە تەمەنی بدات، بۆ ئەوەی ئەزمونی زیاتر لە تاقیبکاتەوە، زیاتر متمانەی بەخۆی هەبێت.

یەکەم: رۆیشتن بۆ مۆزەخانە
بۆ ئەوەی چێژ لە بینینی کەلوپەلە مێژوییەکان ببێت و ئاشنای مێژوی وڵاتەکەی ببێت.

دوەم: فێری ژەنینی ئامێرێکی میوزیک ببێت
کە ئێستا چەندین رێگەی ئاسان هەیە بۆ ئەوەی فێر ببیت، دەتوانیت سود لە یوتیوب ببینیت.

سێیەم: فێری زمانێکی نوێ ببێت
بێگومان گرنگە فێری زمانی وڵاتێکی دیکە ببیت و بتوانیت قسەی پێبکەیت و بنوسیت.

چوارەم: بە تەنیا گەشت بکەیت
ئەو گەشتە دەکرێت ببتە وانەیەکی گرنگی ژیان، چەندین ئەزمونی لێوە فێرببیت.

پێنجەم: بەهرەت بدۆزیتەوە
هەمو کەسێک لە بوارێکدا بەهرەیەکی هەیە و دەتوانیت سەرکەوتو بێت تیایدا، هەوڵبدە بەهرەکەت بدۆزیتەوە و تیایدا سەرکەوتو بیت.

شەشەم: کتێب بخوێنیتەوە
هەر کتێبێک کە دەیخوێنیتەوە، هێندەی گەشتێک ئەزمون و چێژت پێدەبەخشیت، جگە لەو زانیاریانەی پێت دەدات، دەکرێت ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی بەرچاوڕون بێت دەربارەی ژیان.

حەوتەم:
مانەوە بە تەنیا

زۆر کات پێویستە بە تەنیا بیت بێئەوەی هیچ ئامێرێکی تەکنەلۆژی بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی لە چواردەورەکەت و ژیانت رابمێنیت و دەرفەتی بیرکردنەوەت هەبێت.

هەشتەم: کاری خۆبەخش بکەیت
بۆ ئەوەی ئەزمون و شارەزایی پەیدا بکەیت مەترسە لەوەی چەند کارێکی خۆبەخش ئەنجام بدەیت.

نۆیەم: کەسێکی باش بیت
دڵنیابەرەوەی لەوەی لە ژیانتدا کەسێکی باش بیت، یارمەتیدەر و هاوکاری کەسانی چواردەورت بکەیت.

دەیەم: هاوسەرگیری ئامانجی نەبێت
گرنگە هەر خانمێک کاتی ئامانجەکانی ژیانی دادەنێت، هاوسەرگیری نەکات بە ئامانجی ژیانی، بەڵکو ئامانجی گەورەتر دابنێت.

ئه‌م بابه‌ته 10330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP