جوانترین وێنەکانی هەفتە

خەندان لایف

هەمو رۆژانێکی شەممە جوانترین وێنەکانی هەفتە لە خەندان لایفەوە ببینە، کە لەلایەن فۆتۆگرافەرە بەناوبانگەکانی جیهانەوە وێنەیان گیراوە.

ساتی خۆئاوابون لە باکوری رۆژهەڵاتی فرەنسا.

پیاوێک لە کاتی لێخۆرینی عەرەبانەکەی لە ئێوارەیەکی ساردی زستان، هندستان.

خانمێک چێژ لە بینینی دوا خۆرئاوابون دەبینێت لە ساڵی 2019، ئیندۆنیسیا.

پەنگوینێک لە کاتی مەلەکردن، باخچەی ئاژەڵانی لەندەن.

ساتی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی چیلی لە دژی حکومەت.

ساتی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و سوتاندنی بەشێک لە دیواری باڵیۆزخانەکە لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی، عێراق.

گردبونەوەی چەند خۆپیشاندەرێکی هۆنگکۆنگ لە کاتی چونە ساڵی نوێوە.

وێنەگرتنی خەڵکی لەگەڵ ئەو دیکۆرانەی بۆ ساڵی نوێ ئامادەکرابون، بانگکوک.

ساتی پێشبرکێی پاسکیلسواری لە یەکێک لە پارکەکانی لەندەن.

پیاوێک لە نزیکی ئاگرێک دانیشتوە لە یەکێک لە شەوە ساردەکانی نیودەلهی، هندستان.

زەرافەیەکی دو مانگ لە باخچەی ئاژەڵانی لەندەن.

 

ئه‌م بابه‌ته 4492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP