لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 4ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆت بە تەواوی متمانەت بە خۆت هەیە، خۆشەویستەکەت پاڵپشتیت دەکات و لە هەمو کێشەکانت تێدەگات، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی پەیوەندیتان زیاتر لە یەکتر نزیک ببێتەوە، باسکردنی کێشە تایبەتیەکانت لە شوێنی کارەکەت وادەکات بکەویتە کێشەوە، تەندروستیت بەرەو باشتربون دەڕوات.

گا 20\4 - 20\5
دوای ماوەیەکی زۆر چانسی ئەوەت دەبێت کات لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بەسەر بەریت، ئەمرۆ رۆژێکی گونجاو نیە بۆ ئەوەی هەوڵبدەیت تەواوی کێشەکانت چارەسەر بکەیت، چونکە سترێس و نیگەرانیەکی زۆرت هەیە، رەنگە لە بڕیاردانەکانت بکەویتە هەڵەوە، ئەمڕۆ رۆژێکی سەخت دەبێت لەلایەنی تەندروستیەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
کەسانێک دەبینیت کە ماوەیەکی زۆرە نەتبینیون و کاتێکی زۆر خۆشیان لەگەڵدا بەسەر دەبەیت، چەند یادگاریەکی رابردو زیندو دەکەنەوە، ئەمڕۆ کەمێک هەستیاریت، بچوکترین هەڵەی بەرامبەرەکەت ئازارت دەدات، لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ پارەیەکی زۆر خەرج مەکە، پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت لە ئاستێکی باشدایە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
پێویستت بەوەیە رابردوت لەبیربکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت، ئەگەر بەردەوام دابنیشیت و یادگاریە ناخۆشەکان نوێ بکەیتەوە، هیچ کام لە خەون و ئامانجەکانت بەدی نایەن، ئەو کێشانەی لەلایەنی سۆزدارییەوە روبەڕوت ببونەوە پیویستە بە زوترین کات چارەسەریان بکەیت دەنا چارەسەری کێشەکان چیتر لە ژێر دەستی تۆدا نامێنن.

شێر 23\7 - 22\8
لایەنی سۆزداریت زۆر باشە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، لەلایەنی پشەییەوە کارەکانت زۆر باش ئەنجام دەدەیت و لەلایەن خاوەن کارەکەتەوە دەستخۆشیت لێدەکرێت، بۆ ئەوەی ژیانت لە کێشە بەدور بخەیت، دەست وەرمەدەرە هەر کارێکەوە کە پەیوەندی بە تۆوە نیە، زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە.

فەریک 23\8 - 22\9
لەگەڵ خۆشەویستەکەت بیرکردنەوەتان بە تەواوی جیاوازە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی هەندێک کات ناکۆکی لە نێوانتان روبدات، بەهۆی سەرقاڵیتەوە بە تەواوی خۆت فەرامۆش کردوە، کێشە تەندروستیەکانت چارەسەر بکە و گرنگی بە خۆت بدە، هەوڵبدە کێشە خێزانیەکانت تێکەڵ بە کارەکەت نەکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆتۆ، هەمو شتێک بە خواستی تۆ دەبێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان زۆر باشە و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت هیچ کێشەیەکت بۆ دروست نەبێت دوربکەوە لەوەی تەنیا رای خۆت بسەپێنیت، لەلایەنی پیشەییەوە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی تواناکانت دەربخەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
کاتە بەنرخەکانی ژیانت بە چەند شتێکی بێسودەوە بەسەر مەبە، پێویستە لەوە تێبگەیت کە بە متمانە بەخۆبونەوە دەتوانیت سەختترین کاتەکانی ژیانت تێبپەڕێنیت، بۆیە مەترسە لەوەی هیچ هەنگاوێکی نوێ بنێیت و ئەزمونی نوێ تاقیبکەیتەوە، ئەمرۆ هەست بە باشی دەکەیت، هەوڵبدە کاتە خۆشەکانت لەگەڵ ئەنجامانی خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت بەش بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
وادەردەکەوێت هەمو شتێک بە خواستی تۆ روبدات، ئەمرۆ بە تەواوی ئارامیت، دەتوانیت هەر کارێک ئەنجام بدەیت کە ئارەزوت لێیەتی، ئاراستەیەکی نوێ دەدۆزیتەوە لە پیشەکەت کە یارمەتیتدەر دەبێت بۆ ئەوەی بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێیت، هەمو ئەو کێشانەی لەلایەنی سۆزدارییەوە روبەڕوت ببونەوە چارەسەر دەبن.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ زیاتر نیگەران دەبیت بەهۆی ئەو بەرپرسیاریەتی لەسەر شانتە بەرامبەر بە خێزانەکەت، هەندێک کات تەرخان بکە بۆ ئەوەی لەو رۆتیناتە سەرقاڵەی ژیانت بێیتە دەرەوە و گرنگی بە تەندروستیت بدەیت، دەنا کێشەی تەندروستیت بۆ دروست دەبێت، ئەگەر دەتەوێت ئەو وزانە بەدەست بهێنیت کە لە دەستت داوە پێویستە پشو وەربگریت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی زۆر باشدا نیە، ئەگەر بەردەوام لە سترێسدا بیت، ئەوا هەمو وزە ئەرێنیەکانت لەدەست دەدەیت، هەوڵبدە خۆت بڕیاردەری ژیانت بیت و رێگە نەدەیت کەسانی دیکە دەست وەربدەنە کێشە تایبەتیەکانی ژیانت، ئەم چەند رۆژە پشوی پێویستت وەرگرتوە و بە تەواوی هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ رۆژێکی کەمێک سەخت دەبێت، بچوکترین کێشە دەبێتە هۆی ئەوەی سترێس ببیت، پێویستە وریابیت، دوربکەوە لەوەی کێشە لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان ئەندامانی خێزانەکەت دروست بدەیت، لەلایەنی پیشەییەوە پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەرە، پێویستە ئاگاداری تەندروستیت بیت.

ئه‌م بابه‌ته 43281 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP