لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 3ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
تێکدانی پەیوەندیەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانت لە بەرژەوەندی تۆ نییە، واز لە بیرکردنەوەی لە پەیوەندیەکانی رابردوو بهێنە دەنا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئێستات دروست دەکات، رەنگە کەمێک بێ هیوا ببیت، بەڵام هەوڵبدە رێگامەدە بەوشێوەیە بمێنیتەوە.

گا 20\4 - 20\5
تەواوی تواناکانت بەکاردەبەیت بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەکانت و بەرپرسیارانە ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت، گرنگیدان بە هەندێک بابەتی بچوک لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان تێکدەدات، وەرزش فەرامۆش مەکە و رێگامەدە کاری زۆر لە بەهرەکانت دوو بخاتەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
هەوڵبدە بەرژەوەندی کارەکەت بپارێزە و رێگامەدە هیچ کەسێک لە هاوپیشەکانت بتقۆزینەوە، واز لەهەر بابەتێک بهێنە کە دەبێتە هۆی تێکدانی پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، ئاگاداری گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوابە، چونکە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر تەندروستیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەست دەکەیت کارەکانت لە ئێستادا جێگیرە، بەڵام بەخێرایی هەنگاو مەنێ بەبێ بەدواداچون، رێگامەدە هەموو کەسێک دەست وەربداتە پەیوەندی سۆزداریت، دەنا کاریگەری نەرێنی دەبێت و متمانە لەنێوانتان نامێنێت، تەندروستیت باشتر دەبێت ئەم ماوەیە.

شێر 23\7 - 22\8
هەست بە ماندوبون و بێزاری دەکەیت بەهۆی کەڵەکەبونی کارەکانت و بونی ئەرکێکی زۆر، واز لە رۆتین بهێنە لە پەیوەندی سۆزداریدا و هەوڵبدە هاوبەشی گرفت و کێشەکانی ئەویش بکە، واز لە خواردنی زۆر چەور بهێنە بەتایبەت لە ئێواراندا.

فەریک 23\8 - 22\9
بەهاوکاری هاوپیشەکانت پلان دادەنێیت و کێشەکان چارەسەر دەکەیت و هەنگاوی نوێ دەنێیت و بەرهەمێکی باشتر دەبێت، کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بەردەوامە، بەڵام دەبێت هەوڵبدەیت بەخێرایی چارەسەری بکەیت، کاتێک تەرخان بکە بۆ ئەوەی پشو بدەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
سەرجەم کار و ئەرکەکانت جێبەجێ بکە و رێگامەدە کەڵەکە بن و کێشەت بۆ دروست بکەن لە داهاتودا، باشی و میهرەبانی تۆ زیاتر خۆشەویستەکەت رادەکێشێت و گرنگیت پێ دەدات، واز لە هەر شتێک بهێنە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەست بە دڵخۆشی دەکەیت لەکارەکەت، بەتایەبت دوای ماندوبونێکی زۆر، هەوڵبدە یەکسانی بپارێزە لەنێوانی پەیوەندی سۆزداری و ئەو بابەتانەی گرنگی نییە، رێگامەدە توڕەی بەسەرتدا زاڵبێت و خۆراگر بە.

کەوان 22\11 - 21\12
پێویستە سود لە زانیاری و تاقیکردنەوەکانی پێشوی خۆت وەربگریت، بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتو بیت، لێبوردەی تۆ دەبێتە هۆکارێک بۆ راکێشانی سەرنجی کەسانی چواردەورت و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، هەوڵبدە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

گیسک 22\12 - 19\1
بەدوای چارەسەری گونجاودا بگەڕێ بۆ ئەوەی لە کێشەکان رزگار بێت و هەنگاوی نوێ بنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، دەکرێت ئەم ماوەیە خۆت بە چالاکی و پرۆژەی دیکەوە سەرقاڵ بکەیت بۆ ئەوەی کەمێک ئەو خەمۆکیەت بڕەوێتەوە کە بەهۆی پەیوەندی سۆزداریەوە توشبوە، کاتێکی باش بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی وەرزش ئەنجام بدەیت بەتایبەت بەپێ رۆیشتن زۆر گرنگە بۆ ئەوەی سوڕی خوێن چالاک بێت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەم ماوەیە کارەکانت بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت و متمانەت زیاتر بەخۆت، متمانەبون بە خۆشەویستەکەت زیاتر دەبێت و هەنگاوی نوێ دەنێن، پەستانی زۆر و ماندوبون دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە وەرسبون بکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3 
پرۆژەیەکی نوێ لە چارەنووسی تۆ دەبێت لە رۆژانی داهاتودا، بەڵام هەوڵبدە بەشێوەیەکی ئەرێنی لەگەڵ کارەکان هەنگاو بنێ، گرنگیدانی خۆشەویستەکەت بەشێوەیەکی زیاد لە سنور هیوا بە تۆ دەبەخشێت، هەوڵبدە سیستمی خۆراکیت رێکبخە و تەندروستی خۆت بپارێزە.

ئه‌م بابه‌ته 39167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP