پێشکەشکارێکی ناسراو کۆچی دوایی کرد

خەندان لایف

نەجوا قاسم، رۆژنامەنوس و پێشکەشکاری لوبنانی بە مردویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

کەناڵی عەرەبیە کاتژمێر 2:30 خولەک مردنی نەجوا قاسم لە ماڵەکەی خۆی لە دوبەی راگەیاند، کە یەکێک بوە لە پێشکەشکارە ناسراوەکانی ئەو کەناڵە، روماڵی جەنگی ئەفغانستان، عێراق و لوبنانی کردوە، بەیانی ئەمڕۆ بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
Image result for najwa kassem
نەجوا قاسمی تەمەن 51 ساڵ، لە چەندین کەناڵ وەکو پێشکەشکار کاری کردوە، بەرنامەی حدس الیومی لە کەناڵی حدس تیڤی و عەرەبیە پێشکەش کردوە، لە ساڵی 2012 بە یەکێک لە 100 بەهێزترین خانمانی عەرەب هەڵبژێردراوە.

 

کۆتا پۆستی  نەجوا قاسم لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پیرۆزبایی ساڵی نوێی کردوە.

Image result for najwa kassem

 

ئه‌م بابه‌ته 14915 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP