ئایا کچەکەی ترەمپ هاوسەرگیری لەگەڵ ملیاردێرە عەرەبەکە دەکات؟

خەندان لایف

دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردو دەنگۆی جیاواز بڵاوبوەوە دەربارەی ئەوەی مایکڵ بۆلوس، ملیاردێرە لوبنانیەکە هاوسەرگیری لەگەڵ تیفانی ترەمپ دەکات، مایکڵ رەتی دەکاتەوە ئەو دەگۆیانە راست بێت.

ئەم دەنگۆیانە دوای ئەوە بڵاوبوەوە کە نامەیەکی بانگهێشت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەوە، کە تیایدا هاتوە تیفانی و مایکڵ لە 11ی ئەم مانگە ئاهەنگی گۆڕینەوەی ئەڵقەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن.

مایکڵ بۆلوس لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، دەڵێت تەواوی ئەو نامەی بانگێشتە دروستکراوە، ئەو هەواڵانە دورن لە راستیەوە.

مایکڵ بۆلوسی تەمەن 22 ساڵ زیاتر لە ساڵێکە پەیوەندی خۆشەویستی هەیە لەگەڵ تیفانی ترەمپ، کچی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان، بەڵام هیچ ئامادەکاریەک نیە بۆ ئەوەی بەم زوانە ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن.

 

ئه‌م بابه‌ته 38473 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP