چەند ئامۆژگاریەکی تەندروستی دەربارەی خواردنەوەی قاوە


خەندان لایف

قاوە یەکێکە لە خواردنەوە باوەکان لە جیهاندا کەسانێکی زۆر ئارەزوی خواردنی دەکەن، لە بەیانیان یان لە کاتی کارکردن دەیخۆنەوە، بەشێکی زۆریش لە خەڵک ئالودەی خواردنین.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری "شوسن إلبو" بە گشتی هەر تاکێک لە جیهاندا 132 کوپ دەخواتەوە، بەڵام لە هەندێک وڵاتی دیکە وەکو کۆریای باشور هەر تاکێک 353 کوپ دەخواتەوە.

پزیشکان دەڵێن خواردنەوەی قاوە پێویستە لە کاتی دیاری کراودا بخورێت، چونکە خواردنەوەی قاوە دوای نان خواردن دەبێتە هۆی تێکچونی سیستمی خەو، پێویستە لەدوای نانخواردنی نیوەڕۆ دوربکەونەوە لە خواردنەوەی قاوە.

لە تویژینەوەیەکدا دەرکەوتوە قاوە رۆڵی سەرەکی هەیە لە تواندنەوەی چەوری، هەروەها دژ نەخۆشی شەکرەی جۆری دوەم دەجەنگێت.

هەروەها پزیشکان رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە ئارەزوی خواردنەوەی قاوە دەکەن، پێویستە رێژەی شەکر لە قاوەدا کەم بکەنەوە، چونکە خواردنەوەی شیرین ریژەیەکی زۆر لە کالۆری تێدایە، مەترسی قەڵەوی و توشبون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکات.

هەروەها شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن پێویستە هەر تاکێک لە رۆژێکدا دو کوپ قاوە زیاتر نەخورێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP