چی رودەدات ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک گۆشت نەخۆیت


خەندان لایف

بێگومان بیستوتە کە خواردنی گۆشتن چەندین سودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە بە پێچەوانەوەیە، نەخواردنی گۆشت دەبێتە هۆی ئەوەی چەندین گۆڕانکاری سودبەخش لە جەستەتدا روبدات.

یەکەم: دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی جەستە
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە نەخواردنی گۆشت یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی کێشی جەستە.

دوەم: مەترسی نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە

نەخواردنی گۆشت بۆ ماوەی ساڵێک دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ.

سێیەم: مەترسی شەکرە کەم دەکاتەوە
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی گۆشت دەخۆن مەترسی توشبونیان بە شەکرە %29 زیاترە لەو کەسانەی روەکین.

چوارەم: مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە
خواردنی گۆشتی سور بە یەکێک لە هۆکارەکانی توشبون بە شێرپەنجە دادەنرێت، بە نەخواردنی مەترسی توشبون کەم دەبێتەوە.

پێنجەم: ریخۆڵە لە بەکتریا خاوێن دەبێتەوە
ئەو کەسانەی روەکین بەکتریای ریخۆڵەیان زۆر کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی گۆشت دەخۆن.

شەشەم: هەست بە باشی دەکات دوای وەرزشکردن
زۆرێک لەو کەسانەی دوای وەرزشکردن ماسولکەکانیان ئازاری دەبێت بەهۆی خواردنی ئەو پرۆتینەوەیە کە لە گۆشتدا هەیە، کاتێک گۆشت ناخۆیت کەمتر هەست بە ئازاری ماسولکەکان دەکەیت.

حەوتەم: بە گشتی هەست بە باشتربون دەکەیت
ریچارد بارنسن یەکێکە لە پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاشکرایکرد ئەو کەسانەی دەستبەرداری خواردنی گۆشت دەبن زیاتر تەندروستن و چالاکترن.

ئه‌م بابه‌ته 14691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP