سودەکانی ماسکی توێکلی پرتەقاڵ و شێوازی بەکارهێنانی


خەندان لایف

توێکڵی پرتەقاڵ یەکێکە بەسودترین توێکڵەکانی میوە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، دەتوانیت بۆ پێست بەکاری بهێنیت، چەندین سودی گرنگ بە پێست دەگەیەنێت.

سودەکانی:
یەکەم: پێست لە وشکبون دەپارێزێت.

دوەم: چەوری پێست لادەبات، خانەکانی پێست خاوێن دەکاتەوە.

سێیەم: پێست شێدار و نەرم دەکات.

چوارەم: چرچی روخسار لادەبات.

پێنجەم: خاڵە رەشەکانی سەر لوت و روخسار لادەبات.

شەشەم: پێست لە خانە مردوەکان خاوێن دەکاتەوە.

شێوازی بەکارهێنانی:
یەکەم: بۆ لابردنی خاڵە رەشەکان
توێکڵی پرتەقاڵەکە ورد بکە لەگەڵ ماست تێکەڵی بکە تا وەکو تێکەڵەیەکی لێدێت، دواتر بیدە لە پێست و ملت بۆ ماوەی 20 خولەک، دواتر بە ئاو بیشۆ، هەفتەی جارێک دوبارەی بکەرەوە.

دوەم: بۆ لابردنی چرچی روخسار
یەک کەوچک هاڕاوی توێکڵی پرتەقاڵ لەگەڵ کەوچکێک شۆفان و و کەمێک هەنگوین تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 30 خولەک بیدە لە پێستت، هەفتەی جارێک دوبارەی بکەرەوە.

سێیەم: بۆ خاوێنکردنەوە و سپی کردنەوەی روخسار
یەک کەوچک هاڕاوی توێکڵی پرتەقاڵ، لەگەڵ یەک کەوچک ئاوی لیمۆ و یەک کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکە، بیدە لە پێستت بۆ چەند خولەکێک مەساجی پێبکە، دوای 20 خولەک بیشۆ، هەفتەی جارێک دوبارەی بکەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 12513 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP